گفتوگۆی خه‌یاڵکردی کارڵ مارکس و میخائیل باکونین
نووسینی: Morris Cranston
و. له فارسییه‌وه: هه‌ژێن
بۆ خوێندنه‌وه‌ی کلیکی ئه‌م ئه‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
گفتوگۆی خه‌یاڵکردی کارڵ مارکس و میخائیل باکونین
نووسینی: Morris Cranston
و. له فارسییه‌وه: هه‌ژێن
بۆ خوێندنه‌وه‌ی کلیکی ئه‌م ئه‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
ناوی نامیلکه‌یه‌که، که پێشتر نووسه‌ر وه‌ك وتارێك له نیویۆرك به میژووی 06/11/1973 پێشكه‌شی كردوه
بۆ خوێندنه‌وه‌ی نامیلکه‌که، کلیکی ئه‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
http://issuu.com/sakurdistan/docs/marksizm_u_anarkizm?mode=a_p
خه‌باتی سه‌ربه‌خۆ
کۆمه‌ڵه وتارێکه له نووسینی (ئێمیل پۆژێ)
وه‌رگێرانی له فارسییه‌وه: هه‌ژێن
خه‌باتی سه‌ربه‌خۆ، شێوازی خه‌باتی ئه‌نارکۆ-سه‌ندیکالیزمه له خه‌باتی ڕۆژانه‌دا. کارایی و جیاوازی ئه‌م شیوازه له خه‌بات له‌ته‌ك شێواز و سوونه‌ته‌کانی تری ناو بزاڤی سۆشێالیستی ئه‌وه‌یه، که هیچ بوارێك بۆ پارتیبازی ڕامیاران و ئۆرۆستۆکراسی کرێکاری و بیروکراتی و ڕێکخراوه‌یی و سکتاریزمی پارتیی ناهێڵێته‌وه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان، تکایه کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
http://issuu.com/sakurdistan/docs/xebati_rastewxo?mode=a_p
زاهیر باهیر
له‌نده‌ن، 31.12.2009
گه‌ر چاوێك به مێژوووی سه‌ده‌ی ڕابوردوودا به‌تایبه‌ت دوای جه‌نگی جیهانی دووهه‌م له په‌نجاكانه‌وه تاكو ئه‌م ده‌مه‌ی ئێستا بخشێنین، بزووتنه‌وه‌یه‌ك، پارتێك كه ویستبێتی باری ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه‌ی كه بانگه‌شه‌ی بۆ كردووه ، بگۆڕێت، نه‌یتوانیوه و بگره زۆربه‌شیان تێشكانێكی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌یان یا جه‌ماوه‌ره‌كه‌یاندا هێناوه. به‌ڕای من ئه‌مه‌ش بۆ به‌كارهێنانی هه‌مان ڕێباز و ئه‌زموون ده‌گه‌ڕیته‌وه، كه وه‌كو شتێكی په‌خشكراو و بێ بیرلێكردنه‌وه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی باو بووه، به‌كار هاتووه. بڕوانه بزووتنه‌وه‌ی به‌لشه‌ڤیکی، بزووتنه‌وه و رێبازی گێڤارایانه و ماویانه، بزووتنه‌وه و هه‌وڵ و كۆششی پارته لیبراڵه‌كانی جیهان به ئه‌وروپاشه‌وه كه‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردن و په‌ڕله‌مانتاریان گرتوته به‌ر، هه‌تا له‌و گۆڕان و ڕیفۆرمانه‌ی كه مه‌به‌ستیان بووه بكرێت و له ئه‌جه‌نده‌ی كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنیاندا بووه، شتێكی زۆر كه‌میان لێ جێبه‌جێ كراوه.
درێژه‌ی بابه‌ت...
مانگرتنی شۆڤێران و ئه‌ندازیارانی باسه‌کانی له خۆرهه‌ڵاتی له‌نده‌ن
ئاماده‌کردنی: Submitted by Django on Nov 9 2009 19:13
ئه‌وڕۆ شۆڤێران و ئه‌ندازیاران له خۆرهه‌ڵاتی له‌نده‌ن بۆ ماوه‌ی 24 کاتژێر ده‌ستیان له کارکێشایه‌وه، که بووه هۆی وه‌ستانی 750 باس و په‌ککه‌وتن یا وه‌ستانی 58 هیڵی باس.

کۆمپانیای باسی خۆرهه‌ڵاتی له‌نده‌ن 2.600 کرێکاری هه‌یه، که ته‌نیا 200 که‌سیان له یه‌کێتیدا ئه‌ندام و ڕێکخراون. ده‌نگدان بۆ مانگرتن 84% بوو. شۆڤێران و ئه‌ندازیاران له Barking, Bow, Leyton, Romford, Upton Park and West Ham bus garages له مانگرتنه‌که‌دا به‌شداریان کرد.
وێرای پاگه‌نده‌ی سه‌رانی کۆمپانیاکه که ده‌ڵێین قه‌یرانه‌که به نه‌دانی موچه‌ی کارگه‌ره‌کانی ناچاری کردوون، کۆمپانیای باسه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی له‌نده‌ن هی (Macquarie investment bank)ه که به ئاشکرا دیاره و چاوه‌ڕێ ده‌کرێت ئه‌مساڵ بڕی قازانجی سه‌رکه‌وێت و 10% له ساڵی ڕابوردوو زیاتر بێت. هه‌روه‌ها ئه‌م بانکه به درێژایی قه‌یرانی ئێستا له قازانجدا بووه.
بۆ زانیاری زیاتر، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
http://libcom.org/news/bus-strikes-east-london-09112009
نووسینی: Emile Pouget
و. له فارسییه‌وه: هه‌ژێن
به‌شی هه‌شته‌م
ئارامگه‌ره ناکه‌تواری (وهمی)یه‌کان
ڕاسته که نابێت ته‌نیا بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی ئالۆش و چێژوه‌رگرتن پرناببردرێته به‌ر توندوتیژی، به‌ڵام له‌و لایه‌نه‌وه که سوودوه‌رتن لێی له کاتی پێویستدا، ملی پێ نه‌ده‌ین و بمانه‌وێت هه‌موو جه‌نگه‌که به به‌رده‌وامی به هۆی به‌کاربردنی ئارامگه‌ره‌وه و له‌ڕێگه‌ی پارله‌مان و ئامرازه دێمۆکراتیکه‌کانی تره‌وه به‌ره‌وپیش به‌رین، زۆر پڕمه‌ترسییه. نه‌خێر! هیچ سیستمێکی ده‌نگوه‌رتن یا ڕیفراندۆم یا پرۆسه‌یه‌کی تری له‌و جۆره نییه، که کلیلی ئاره‌زووه‌کانی جه‌ماوه‌ر له ئاسمانه‌وه داگرێت. بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه بێجگه له ملدان به توندووتیژی هیچ ئه‌ڵته‌ناتیڤیکی تری نییه. وابه‌سته‌بوون به خۆشباوه‌ڕیگه‌لی له‌م جۆره‌وه، ته‌نیا گه‌رانه‌وه بۆ رابوردوو و دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی پێشینان ده‌بێت، که مژده‌ی به‌هه‌شتی ئه‌و دونیایان به ڕه‌نجبه‌رانی ئه‌م دونیا و دووره‌په‌رێزان ده‌دا. گریمانه‌ی ڕزگاری ڕه‌نجبه‌رانی دووره‌په‌رێز یا به‌ڵینی سه‌رکه‌وتن له‌ڕێگه‌ی ڕیفراندۆمه‌وه، له دیتنی که‌تواربینانه‌ی بارودۆخه‌که ئاسانتره، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا، تۆزقاڵێکیش که‌س له ئازادی نزیك ناکاته‌وه.
درێژه‌ی بابه‌ت...نووسینی: Emile Pouget
و. له فارسییه‌وه: هه‌ژێن
به‌شی حه‌وته‌م
که‌مینه له به‌رامبه‌ر زۆرینه
جه‌ماوه‌ری کرێکاران، هه‌میشه له‌لایه‌ن که‌مایه‌تییه‌کی دیاریکراوه‌وه به‌هره‌کێشی لێ کراوه و چه‌وساوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌مایه‌تییه ته‌نیا پشتی به تواناییه‌کانی خۆی ببه‌ستایه، هه‌رگیز نه‌یده‌توانی ته‌نانه‌ت بۆ ته‌نیا ڕۆژێکیش پارێزگاری له‌جێوڕێی خۆی بکات! ئه‌و که‌مایه‌تییه، ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌ملکه‌چی مه‌ڕئاسای قوربانییه‌کانییه‌وه به‌ده‌ست ده‌هێنێت. چینی کرێکار سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌م چینه‌یه، که خۆی له به‌رامبه‌ر فه‌رمانڕه‌وایاندا قوربانی ده‌کات. لێره‌وه‌یه، که فه‌رمانڕه‌وایان سواری ملی چینی کرێکار ده‌بن، سه‌رمایه که‌ڵه‌که ده‌که‌ن و ده‌وڵه‌ت داده‌مه‌زرێنن و به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.
درێژه‌ی بابه‌ت...
سلاوتان لێ بێت
خۆشحال بووم به‌وه‌ی که له‌ته‌ك ئه‌نگۆ ئاشنا بووم و هه‌روا ده‌بێته هۆی خۆشحاڵی ده‌بێت که ئه‌م په‌یوه‌ندییه ببێته هۆی به دواهاتنی هاریکاری و هاوهه‌نگاوی. ئێمه‌ش گروپێکین هه‌ڵگری ئه‌ندێشه‌ی ئه‌نارکیستین، که له‌مه‌ڕ یه‌کسانی، ئازادی و ڕزگاری سه‌رقاڵی چالاکین. هه‌ڵبه‌ته ویبلاگی جوگرافیای ئه‌نارکی(http://anarchygeography.blogfa.com)، وێبلاگێکه بۆ توێژینه‌وه و لێدوانی ئه‌کادێمی له‌مه‌ڕ ئه‌نارکیزم. ئێمه که‌متر له که‌شی مه‌جازیدا چالاکی ده‌که‌ین و گروپه‌که فره‌تر باوه‌ڕی به هه‌ڵسورانی کرده‌یی هه‌یه.
خۆشحاڵ ده‌بم به درێژه په‌یداکردنی ئه‌م په‌یوه‌ندییه.
سوپاستان ده‌که‌ین
خوشحال شدم از اینکه با شما آشنا شدم و همچنین سبب خوشحالی خواهد بود این ارتباط سبب شکل گیری فرایندی از همکاری و هم پایی شود. ما نیز گروهی با اندیشه انارشیستی هستیم که در رابطه با برابری آزادی و رهایی مشغول به فعالیت می باشیم البته وبلاگ جغرافیای آنارشی یک وبلاک برای مباحث آکادمیک پیرامون آنارشیسم است ما کم‌تر در فضای مجازی فعالیت می کنیم و اعتقاد بیش‌تر گروه به عملگرایی خیابانی است. خوشحال می شوم این رابطه ادامه یابد.
باتشکر
ئه‌ی ناسكه مێ
![]()
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌سپی مه‌راقم بگاته جێ و داسراكێ
له‌پڕ ڕۆژێك ده‌گه‌ڕێمه‌وه
چۆن له ناكاو به‌جێم هێشتییت، هه‌رواش له ناكاو دێمه‌وه
ئه‌ی شه‌كره ژن .. ئه‌ی ناسكه مێ
كه هاتمه‌وه، هه‌روه‌ك ئێستام شیعر بۆ باڵات ده‌نوسم
هه‌مو سات و هه‌موو كات و هه‌موو ده‌مێ
من شیعرێكی لێو ته‌ڕ و لێو ئاڵ له چه‌شنیی خۆت ده‌ده‌م به تۆ و
تۆیش ماچێكیی لێوتم به‌رێ
درێژه‌ی بابه‌ت...
وه‌کو ساڵانی پێشوو ئه‌م ساڵیش ( پێشانگه‌ی په‌رتووك) له‌لایه‌ن گروپه ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه له ڕۆژی 23ی ئۆکتۆبه‌ری 2009 دا له کاتژێر 10ی سه‌ر له به‌یانییه‌وه هه‌تا 7ی ئێواره له (Queen Mary and Westfield College, Francis Bancroft Building ) له له‌نده‌ن کرایه‌وه.به‌م بۆنه‌وه ده‌یان گروپی ئه‌نارکیستی له شوێنه جیاجیاکانی به‌ریتانیاوه به خۆیان و دروشم و کۆمه‌ڵێک په‌رتووك و بڵاوکراوه‌کانیانه‌وه، خۆیان گه‌یانده هوڵه‌کان، که بۆ ئه‌م بۆنه‌یه ته‌رخان کرابوون.

شایانی باسه ئه‌وه بڵێین، که گروپه ئه‌نارکیسته‌کان له‌سه‌ر ئاستی گه‌ڕه‌ک و شوێن و کۆمۆنێتییه‌کان دامه‌زراون و کار له سه‌ر ئه‌و کێشه گرنگانه ده‌که‌ن، که دانیشتوان یا کۆمۆنێتییه‌کان به ده‌ستیانه‌وه گیرۆده‌ن. له هه‌مان کاتیش‌دا بایه‌خێکی گه‌لێک گه‌وره به پرسه گه‌وره‌کانی تریش چ له‌سه‌ر ئاستی وڵات بن یا جیهانی ده‌ده‌ن، هه‌ر بۆیه‌ش جۆرێک له په‌یوه‌ندی کارکردن له نێوانیاندا هه‌یه، به‌ڵام به‌بێ ده‌ستتێوه‌ردان و به‌بێ ئامۆژگاریکردنی یه‌کتری.
درێژه‌ی بابه‌ت...
ئه‌مه‌ریکا
بریتانیا


بیلفاست

ده‌بلین
ئه‌رژه‌نتین
ئیسپانیا
ئه‌سینا

ئوسترالیا
فه‌ره‌نسه
هاوپشتی له‌ته‌ك ئه‌نارکیستانی سێربیا
ئه‌فریکای باشوور

کۆریای خواروو



کرێکاران پشتیوانی له داگیرکردنی هۆڵی شاره‌وانی شاریNikea ده‌که‌ن
ئاماده‌کردنی: taxikipali
ڕێکه‌وتی: 19ی ئۆکتۆبه‌ری 2009
کۆبوونه‌وه‌ی کرێکارانی شاره‌وانی بۆ پشتیوانی له داگیرکردنی هۆڵی شاره‌وانی شاریNikea - داگیرکراو-ڕۆژی شه‌ممه‌ی رابوردوو له‌لایه‌ن ئه‌نارکیستانه‌وه.

هه‌روا که داگیرکردنی هۆڵی شاره‌وانی شاری Nikea پێی ناوه‌ته ڕۆژی سێیه‌مه‌وه، پشتیوانی خه‌ڵکی خۆجێیی وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی به ڕه‌فتاری پۆلیس و مه‌رگی موحه‌مه‌د کارمان ئاتیف به هۆی ئه‌شکه‌نجه‌دانییه‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، بووه هۆی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌یگیرانه‌ی خه‌ڵکی له‌ته‌ك پۆلیس و ده‌ستگیرکردنی 8 که‌سی تر ڕۆژی 17ی ئۆکتۆبه‌ر، که له راگه‌یاندنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی کرێکارانی شاره‌وانی شاری Nikea هاتووه.
راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی کرێکارانی شاره‌وانی Nikea له‌باره‌ی کوشتن و ده‌ستگیرکردن و داگیرکردنه‌وه
هۆڵی شاره‌وانی شاری Nikea له دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه‌وه، پاش ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به مه‌رگی ئه‌فسوسانه‌ی په‌نابه‌ری پاکستانی له بنکه‌ی پۆلیسی Nikea ، له‌لایه‌ن گروپه ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه داگیرکراوه.
ئه‌نجومه‌نی کرێکاران خوازیاری ده‌رچوونی هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانه له سنووری شاری مێژوویی Nikea . داگیرکردنی هۆڵی شار له‌لایه‌ن نارازییانه‌وه کارێکی رامیارییه و هه‌وڵدان بۆ شێواندنی کارێکی نه‌شیاو و نادێمۆکراسییانه‌یه.
کرێکارانی Kokkinia [ گه‌ڕه‌کی سوور] به توندی هێرشی هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کان به‌رامبه‌ر خۆنیشانده‌ران ده‌وه‌ستێته‌وه و دژی سوودوه‌رگرتنن له گازی کیمیایی له ناوچه‌ی نیشته‌جێییه‌کان. کرده‌وه ترسێنه‌ره‌کانی پۆلیس ناتوانن پاشه‌کشه به ناڕه‌زایه‌تی خۆنیشانده‌ران و کرێکاران بکات.
ئێمه خوازیاری ڕۆشنکردنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی په‌روه‌نده‌ی چۆنییه‌تی مه‌رگی هاوه‌ڵێکی په‌نابه‌رمانین. ئێمه خوازیارین شالیاری پارێزگاری هاووڵاتیان [شالیاری سیسته‌می گشتی] به خۆی به‌م په‌روه‌نده ناڕۆشنه‌دا بچێته‌وه و به‌ر به شاردنه‌وه و شێواندنی ئه‌م تراجیدییه بگرێت.
ئه‌نجومه‌نی کرێکارانی خۆنیشانده‌ر به توندی دژی نه‌ژادپه‌رستی و ڕاسیزم، که راستی په‌ڕگیر و ناوه‌ند و ناوه‌ندگه‌راکان ده‌یانه‌وێت به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی یۆنانیدا بیسه‌پێنن، ده‌وه‌ستێته‌وه.
ئێمه داواده‌که‌ین
هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کان هێڕش نه‌که‌نه سه‌ر هۆڵی شاره‌وانی NIKEA .
چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی هێزه‌کانی پۆلیس له سنووری شاری NIKEA .
ڕونکردنه‌وه‌ی چۆنییه‌تی مه‌رگی په‌نابه‌ری پاکستانی.
دیموکراتیزه‌کردنی پۆلیسی یۆنانی و پاکرنه‌وه‌ی له که‌سانی راستی په‌ڕگیر.
سه‌رچاوه:http://libcom.org/news/workers-support-city-hall-occupation-nikea-19102009
کرێکارانی فۆدافۆن Vodafone و ویند تێلێکۆم Wind telecom له یۆنان مانده‌گرن
ئاماده‌کردنی taxikipali
13ی ئۆکتۆبه‌ری 2009
کرێکارانی کۆمپانیای فۆدافۆن و کۆمپانیای ویند تێلێکۆم وه‌ك به ناڕه‌زایه‌تی به گواستنه‌وه و ناچار به وازهێنان له یۆنان مان ده‌گرن.

کرێکارانی فۆدافۆن و ویند تێلێکۆم له یۆنان مانگرتنی 24 کاتژێرییان بۆ چوارشه‌ممه 14.10 و پێنجشه‌ممه 15.10 ڕاگه‌یاند. کرێکارانی فۆدافۆن داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ڕاگواستنی 30 کرێکاری بۆ هیلاس ئۆنلاین Hellas Online، که به‌شێکی کۆمپانییه‌که‌یه، هاوکات کڕیاکارنی ویند تێلێکۆم خوازیاری ڕێکه‌وتنێکی نوێی کۆیی (پێکه‌وه‌یی)ن، وه‌ك ڕه‌خنه و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی وازهێنانی زۆره‌ملێیانه و ده‌رکردنی 90 کرێکار له ساڵی ڕابوردوودا.
بۆ زانیاری زیاتر، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
http://libcom.org/news/vodafone-wind-workers-strike-greece-13102009
کرێکارانی مانگرتووی هاتوچۆ و گواستنه‌وه له لیۆن ده‌ست به‌سه‌ر نووسینگه‌ی ناوه‌ندیدا ده‌گرن
ئاماده‌کردنی: jef costello
29ی سێپته‌مبه‌ری 2009
پاش شه‌ش ڕۆژ له مانگرتن 20 کرێکار ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند به‌شێك له نووسینگه‌ی ناوه‌ندی کۆمپانی گواستنه‌وه و هاتوچۆی ناو شار، له Keolis دا ده‌گرن.

مانگرتنه‌که ڕۆژی پێنجشه‌ممه به هاوپشتی58% کرێکارانی هێڵی میترۆ؛ 32% کرێکارانی هێڵی ترام و 25%ی کرێکارانی هێڵه‌کانی باس، ده‌ستی پێ‌کرد. کرێکاران ناڕه‌زایه‌تییان به‌رامبه‌ر هه‌وله‌کانی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی بۆ لابردنی زۆرێك له به‌نده‌کانی ڕێکه‌وتننامه‌کانیان، به‌ڕێخستووه. له کاتێکدا که به‌رێوه‌به‌رایه‌تی قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کات که زۆرێک له‌و بڕیارانه به‌سه‌رچوون و ناتوانن کارایی له‌سه‌ه‌ر هه‌لومه‌رجی کار دابنێن؛ کڕیکاران له وه‌ڵامدا ده‌خوازن هه‌ر ئاڵوگۆرێت له‌و باره‌ی تێیدان، ده‌بێت ببژێردرێت.
بۆ زانیاری زیاتر، کلیکی ئه‌م لینکه بکه‌ن
http://libcom.org/news/striking-transport-workers-lyon-occupy-head-office-29092009
هاوپشتی ده‌ست له کار کێشانه‌وه له‌لایه‌ن کرێکارانی تێلێکۆمی فه‌ره‌نسه‌وه
ئاماده‌کردنی: jef costello
ڕێکه‌وتی 29ی سێپته‌مبه‌ری 2009

مانگرتووان له Annecy-Le-Vieux
ئه‌مڕۆ کرێکاران خۆبه‌خۆ وه‌ك هاوپشتی بۆ هاوکارێکیان که خۆکوژی کردبوو دستیان له کار کێشایه‌وه.
ئه‌مڕۆ زنجیره‌یه‌ك ناڕه‌زایه‌تی سه‌رتاسه‌ری ولاتی گرته‌وه و کرێکاران پشتیوانی خۆیان له‌ته‌ك هاوکاره مردووه‌کانیان نیشان دا و ناڕه‌زایه‌تییان به‌رامبه‌ر فشاری کار که بووه‌ته هۆی مردنی، ده‌ربڕی.
له Annecy-Le-Vieux، له‌و شوێنه‌ی که کرێکاره مردووه‌که کاری ده‌کرد زیاتر له 100 که‌س له هاوکاره‌کانی ده‌ستیان له کار کێشایه‌وه و خۆنیشاندانیان به‌ڕێخست. له Bordeaux 200-300 کاریان راگرت و ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌کان. هه‌روه‌ها له بنکه‌ی هه‌رێمی شاری لیۆن له‌لایه‌ن 600 کرێکاره‌وه خۆنیساندانیك به‌رپاکرا.

کرێکاران له فشاری کار و ئاڵوگۆڕی بارودۆخی کار و کرده‌وه‌ی ڕاگواستینی زۆره‌نلێیانه، تووڕه‌بوون. له ماوه‌ی تایبه‌تیکردنه‌وه‌دا پێش 11 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر کۆمپانییه‌که هه‌ژماری کرێکاره‌کانی له 100.000 هه‌زار کرێکاره‌وه بۆ 40.000 که‌مکرده‌وه.
بۆ زانیاری زیاتر، کلیکی ئه‌م لینکه بکه‌ن:
http://libcom.org/news/solidarity-walkout-france-telecom-workers-29092009
به‌رنامه‌ی دژه ئه‌نارکیست له‌لایه‌ن سۆشیالیسته‌کان (Pasok)ه‌وه له یۆنان ده‌ستی پێ‌کرد
ئاماده‌کردنی: taxikipali
09ی ئۆکتۆبه‌ر 2009
ڕۆژێك پاش ده‌سه‌لات گرتنه ده‌ست، سۆشیالیسته‌کان (Pasok) هێرشێکی به‌رفروانیان بۆ سه‌ر Exarcheia ، پێگه‌ی ئه‌نارکیستی ئه‌سینا، له‌ته‌ك ده‌ستگیری به‌کۆمه‌ڵ و ترساندنی دانیشتوانی گه‌ڕه‌که‌کان، ده‌ست پێ‌کرد.
له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی 09ی ئۆکتۆبه‌ری 2009، پاش چوار ڕۆژ له سه‌رکه‌وتنی سۆشیالیسته‌کان (Pasok) له هه‌ڵبژاردنه سه‌رتاسه‌رییه‌کاندا، ڕێك ته‌نیا یه‌ك ڕۆژ پاش به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌ییشتن، بزاڤی پانهێلێنیكی سۆشیالیست (Pasok) نیازه دوژمنکاره‌کانی به‌رامبه‌ر بزاڤی کۆمه‌لایه‌تی که له راپه‌ڕینی دێسه‌مبه‌ری 2008دا وڵاتی گرته‌وه، به سه‌رکوت سه‌لماند.
بۆ زانیاری زیاتر کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
http://libcom.org/news/anti-anarchist-pogrom-launched-socialists-greece-09102009
مانگرتن له کانه نیکلێکی کانادا دا پێی ناوه‌ته دوازده‌هه‌مین هه‌فته‌وه
ئاماده‌کردنی Ret Marut
06ی ئۆکتۆبری 2009
پاش چه‌ند مانگ دانیشتنی سه‌رنه‌که‌توو له 13ی جوڵای له کانی Sudbury باکووری ئۆنتاریۆ، کانادا مانگرتن ده‌ستی پێ‌کرد، پاش ئه‌وه‌ی که خاوه‌نکاره‌کانی Vale Inco ئاماده نه‌بوون ئاڵوگۆڕ له خواسته بنچینه‌ییه‌کانیاندا بکه‌ن. یه‌کێتی کرێکارانی فولاد (USW Local 6500) له سودبێری و له‌نگه‌رگه‌ی کۆڵبێرن له ئۆنتاریۆ و دوورگه‌ی ڤۆیزه‌ی له لابرادۆر 85% ده‌نگیان به مانگرتن دا.
بۆ زانیاری زیاتر کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
http://libcom.org/news/strike-canadian-nickel-mine-enters-its-12th-week-06102009
زیندانییه‌کی ئه‌نارکیست که نازناوی "ڕۆبین هود ئیسپانی" لێنراوه، پاش (86) هه‌شتا و شه‌شه‌مین ڕۆژ مانگرتن له خواردن و ته‌واوبوونی ماوه‌ی سزاکه‌ی، بیست ساڵ زیندانی تێپه‌ڕاندووه، وه‌ك کاردانه‌وه به‌رامبه‌ر بڕیاری ده‌وڵه‌تی ئیسپانی، که مۆڵه‌تی ده‌رچوونی نه‌داوه، ده‌ستی به مانگرتن له ئاوخواردنه‌وه‌ش کرد.

ئامادو کاسێڵاس (Amadeu Casellas ) پێی ناوه‌ته مانگرتن له خواردنه‌وه‌ی ئاویش وه‌ك فشارهێنان بۆ سه‌ر سیسته‌می دادگایی ئیسپانیا، که له هه‌وڵی هێشتنه‌وه‌ی ئه‌ودایه پاش به‌سه‌ربردنی 20 ساڵ زیندانی وه‌ڵ درێژترین ماوه‌ی زیندانییبوون.
بۆ زانیاری زیاتر کلیکی ئه‌م لینکه بکه‌ن:
مرحبا..
كما اخبرتكم في الرسالة الماضية فلقد ذهب اثنين من الاناركيين مع وفد حركة اليسار الاجتماعي الى منتدى ميزوبتوميا الاجتماعي..
المنتدى كان في منطقة ديار بكر. البارحة عاد الرفاق من المؤتمر..
كان المؤتمر تجربة عاطفية وفكرية كبيرة، لكل الرفاق الذين ذهبوا وليس فقط للاناركيين.
درێژه‌ی بابه‌ت...