زاهیر باهیر
له‌نده‌ن، 31.12.2009
گه‌ر چاوێك به مێژوووی سه‌ده‌ی ڕابوردوودا به‌تایبه‌ت دوای جه‌نگی جیهانی دووهه‌م له په‌نجاكانه‌وه تاكو ئه‌م ده‌مه‌ی ئێستا بخشێنین، بزووتنه‌وه‌یه‌ك، پارتێك كه ویستبێتی باری ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه‌ی كه بانگه‌شه‌ی بۆ كردووه ، بگۆڕێت، نه‌یتوانیوه و بگره زۆربه‌شیان تێشكانێكی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌یان یا جه‌ماوه‌ره‌كه‌یاندا هێناوه. به‌ڕای من ئه‌مه‌ش بۆ به‌كارهێنانی هه‌مان ڕێباز و ئه‌زموون ده‌گه‌ڕیته‌وه، كه وه‌كو شتێكی په‌خشكراو و بێ بیرلێكردنه‌وه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی باو بووه، به‌كار هاتووه. بڕوانه بزووتنه‌وه‌ی به‌لشه‌ڤیکی، بزووتنه‌وه و رێبازی گێڤارایانه و ماویانه، بزووتنه‌وه و هه‌وڵ و كۆششی پارته لیبراڵه‌كانی جیهان به ئه‌وروپاشه‌وه كه‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردن و په‌ڕله‌مانتاریان گرتوته به‌ر، هه‌تا له‌و گۆڕان و ڕیفۆرمانه‌ی كه مه‌به‌ستیان بووه بكرێت و له ئه‌جه‌نده‌ی كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنیاندا بووه، شتێكی زۆر كه‌میان لێ جێبه‌جێ كراوه.
سه‌رنجدان له مێژووی تێشكانیان و شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه كارێكی هێنده گران نییه، تاكو هۆ و هۆكاره‌كانی ئه‌م تێكشكانه‌یان بزانین، چونكه زه‌مینه‌ی ئه‌و نوشستدانه‌یان له هه‌ناو و منداڵدانی دروستبوونیاندا هه‌ڵگرتووه هه‌ر له‌و كاته‌وه گه‌رای خۆی داناوه. ئه‌مه زۆر به‌ئاشكرا له سه‌رجه‌می بزووتنه‌وه‌كاندا هه‌ر له‌وانه‌ی دوای شه‌سته‌كانه‌وه چ له خوارووی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، خوارووی ئه‌فریکا هه‌تا به (ANC)یشه‌وه، ئه‌مه‌ریكای لاتین، بزووتنه‌وه‌كه‌ی تیتۆی یوگۆسلاڤیا، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ماكی ئه‌مه‌یان به ئاشكرا پێوه دیاره. له‌م كات و سه‌رده‌مه‌شدا كه بازاڕی ئازاد و نه‌زمی نوێی جیهانی و جیهانگیریش هه‌موو كونجێكی ئه‌م جیهانه‌ی گرتۆته‌وه و په‌یوه‌ندی و پرنسپه‌كانی پێكه‌وه‌ژیانی ناو كۆمۆنێته‌كانی هه‌موو هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی تر سه‌رفرازی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانی مرۆییانه بۆیان تاڕاده‌ی ئه‌سته‌م سه‌خت كردووه، ئه‌مه له‌كاتێكشدا كه پێداویستییه‌كانی ژیان له‌پاڵ ڕێزی تاك و دادوه‌رێتی كۆمه‌ڵایه‌تی و .....هتد خستووه‌ته خانه‌ی یه‌كه‌می هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ست هێنانیان. كه‌واته به‌م پێیه بووایه، ده‌بوو هه‌نووکه ئێمه‌ی مرۆڤ له شوێن و ئاستێێكی دیكه‌دا بووینایه.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌سته‌ڵه‌كه‌ی سه‌ره‌وه بشكێنین تاكو كۆتایی به زه‌لیلی و ڕسواییبوونی مرۆڤ بهێنین و له پاڵ ڕیشه‌كێش كردنی زۆر و سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ی ئایینی، نه‌ته‌وایه‌تی، ژێنده‌ری، كۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تی...هتد دادوه‌رێتی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ده‌ستبهێنین، ده‌بێت ڕیبازی خه‌بات و تێكۆشانمان بگۆڕین، ده‌ستبه‌رداری ئه‌زموونه كۆنه‌كان ببین، ده‌ست بده‌ینه گرتنه‌به‌ری ڕێبازی نوێ، بیركردنه‌وه و پراكتیزه‌كردنی ئه‌و ئه‌زموونه تازانه‌ی كه ئێستاکه له هه‌ندێك شوێندا، گه‌ر له بوار و مه‌یدانێكی كه‌م و ته‌سكیشدا بێت، به‌ڵام بوونی هه‌یه و خۆی سه‌پاندوه .
وه‌كو له‌سه‌ره‌وه باسم كرد، ئه‌زموونی پارته‌كان و كوده‌تاكان و گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاری و پرۆسه‌ی په‌ڕله‌مانتارێتی و.. هتد، سه‌رجه‌می ئه‌مانه ڕه‌نگه تاڕاده‌یه‌كی زۆركه‌م، گۆڕانكاریه‌كی كه‌میان كردبێت، به‌ڵام له سنووریكی زۆر ته‌سك و له ژیر فشاری گروپه كۆمه‌ڵایه‌تیكاندا بووه. ئه‌م پرۆسێسانه و دووباره‌كردنه‌وه‌شیان له كوردوستانیشدا شتێكی وای بۆ خه‌ڵك و کۆمه‌ڵگه‌ی كوردی نه‌كرد. ئه‌مه‌ش واتای وایه، که ئه‌زموونی شاخ و شار، قوتبوونه‌وه‌ی پارت و ڕێكخراوی تر یا بزووتنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ش كه چاوی له كه‌سێك یان كه‌سانێكی ناسراو و به‌ناوبانگ بێت بۆ بانگهێشه‌كردنی پارتێكی نوێ و دواتریش بۆ چوونه په‌ڕله‌مانه‌وه هیچی به‌هیچ نه‌كردووه و ناكات.
ئه‌وه‌ی كه لێره‌دا گرنگه، ده‌بێت ئێمه بڕوا بكه‌ینه سه‌ر هێزی خۆمان و پێداویستی و دادوه‌رێتی داخوازییه ڕۆژانه‌ییه‌كانی كۆمۆنێتیه‌كانمان. تاكو له هێزێكی ڕامیارییه‌وه ببینه هێزێكی كۆمه‌ڵایه‌تی فشاردانه‌ر، دروشمی ڕامیارییانه و پرسی ئاڵا و گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاری به‌جێبهێڵین بۆ ڕامیارکاره‌كان بۆ چه‌له‌حانێی به هیچ كوێ نه‌گه‌یشتووی ناو په‌ڕله‌مانه‌كان. به‌واتایه‌كی تر ده‌بێت ئێمه ڕۆڵی پارت و كاروباری په‌ڕله‌مانته‌ری بخه‌ینه لاوه و ده‌ست بكه‌ین به‌دروستكردنی ئه‌نجومه‌نی بچوك بچوك له سه‌ر ئاستی گه‌ڕه‌كه‌كان، دێهاته‌كان، شارۆچكه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێناننی داخوازی ڕۆژانه‌ی كۆمۆنێتییه‌كان له‌و كێشه جیاجیانه‌دا، كه ڕووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه وه‌كو كاره‌با، ئاو، نه‌وت ، به‌نزین، غاز، به‌ز‌ربوونه‌وه ی نرخی شتومه‌ك، كرێی خان و تا ده‌گاته پرسی په‌روه‌رده و ڕۆشنبیری،ڕێگه‌وبان، خه‌سته‌خانه و چاره‌سه‌ركردن، ژینگه و ڕاگرتنی پاكوخاوێنی، بیمه‌ی بێكاری و كرێی خانوو، ڕاگرتن و پارێزگاریكردنی پاركه‌كان و داخوازی دروستكردنی پاركی نوێ، كه‌مپه‌ینی گه‌وره بۆ دروستنه‌كردنی بالاخانه‌ی به‌رز به‌رز و هوتێل و سوپه‌رماركێت و چاككردن و فراوانكردنی ئامرازه‌کانی هاتوچۆی گشتی به نرخێكی وا كه هه‌موو كه‌س بتوانێت به‌كاری بهێنێت، كه‌مكردنه‌وه‌ی سه یاره و لۆری له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان، هاندانی خه‌ڵك له به‌كارهێنانی پاسكیل له‌بری سه‌یاره، زۆركردن له میری بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵك به‌تایبه‌تی له دێهاته‌كاندا له زیادكردن و به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سه‌كانی خوارده‌مه‌نی پشتبه‌ستن و به‌كارهێنانی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان ، دابینكردنی بیمه و یارمه‌تی بۆ كه‌سانی كه‌م ئه‌ندام و ئاسانكردنی هاتوچۆیان چ له ماڵ و ده‌ره‌وه‌دا چ له فه‌رمانگه و شوێنی كاردا. ئه‌مه لیستێكه كۆتایی نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كۆتاییان نییه و نایێت به تایبه‌ت له كوردوستان و زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی دنیادا.
ئه‌مه‌ی كه من باسم لێوه كرد، گۆڕینی سه‌رتاپای کۆمه‌ڵگه‌كه‌یه، به‌ڵام ئه‌م گۆڕانه له سه‌ره‌وه ده‌ست پێناكات، واته له ڕێگه‌ی گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی و چاوه‌ڕوانکردنی بڕیاڕی په‌ڕله‌مان و نامه‌ونامه‌کاری فه‌رمانگه‌كان ڕوونادات، به‌ڵكو له خواره‌وه ، له ناو جه‌رگه‌ی كۆمۆنێتییه‌كانه‌وه ده‌ست پێده‌كات. ده‌سه‌ڵات و ڕێكخستنی کۆموڵگه له‌وانه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ خودی كۆمۆنێتییه‌كان ، خودی گه‌ڕه‌كه‌كان، چونكه هه‌ر ئه‌وانن كه ده‌زانن چیان پێویسته، ده‌رده‌كانیان له هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ی كه له لیسته‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌دا هاتوون چین، هه‌ر خۆشیانن ده‌زانن، چۆن چاره‌سه‌ریان ده‌كه‌ن، نه‌ك ڕامیارکاره‌كان.
ڕاسته ڕه‌نگه ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی دوورودرێژ بێت و بۆ خه‌ڵكێكی زۆریش گران بێت، كه ده‌ستی بۆ به‌رن به پێی تازه‌كیبوونی ئه‌زموونه‌كه له‌وێ و سایكۆلۆجیه‌تی سه‌پێنراوی ئایدیای پارت و پاشكۆبوونی، كه لای ئه‌و خه‌ڵكه وایه تاكه ئامرزاێكه بۆ سه‌رفرازی خه‌ڵكی له به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی ڕامیارییه‌وه، كه ئه‌مه‌ش لای ئه‌وان هه‌ر له ڕێگه‌ی پارته‌وه‌یه، له‌مانه‌ش گرانتر نه‌بوونی ئه‌م ئه‌زموونه‌یه له سه‌ر ئاستێكی فراوان چ له ناوچه‌كه و چ له‌سه‌ر ئاستی جیهانی. به‌ڵام ئه‌مه واتای ئه‌وه نییه كه ئه‌مه كاری نه‌كرده‌یه ، هه‌ر وه‌كو چینییه‌كان وتویانه "ڕێگه‌یه‌كی هه‌زار میلی به یه‌ك هه‌نگاو ده‌ست پێده‌كات" دوای ئه‌مه‌ش خۆ ئێمه له 60 ساڵی ڕابوردووماندا جگه له ماڵوێرانی و نه‌هامه‌تی نه‌بێت شتێكی ترمان به‌ده‌ست نه‌هێناوه. ده‌با لێره‌دا هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌ین و ڕێگه‌یه‌كی تر بگرینه به‌ر، بزانین له‌مه چی به‌ده‌ست ده‌هێنین.
کردنی ئه‌م گؤڕانکاریانه و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ده‌ستکه‌وتانه کارێکی ئاسان نییه و ئاسانیش نابێت، ده‌بێت هه‌ر یه‌که له‌شوێنی خۆیه‌وه ، له نێو شاری خۆیه‌وه ، له وڵاتی خۆیه‌وه کاری بۆ بکات. ده‌بێت له‌وه‌ش تێبگه‌ین گۆڕین یا گۆڕانکاری له شته پێویسته‌کان و پێداویستییه‌کانی ژیاندا ئاسانتره و باشتره له هیچ نه‌کردن و دانیشتن به‌ده‌سته‌وه‌ستانی له‌به‌رده‌م ده‌رئه‌نجام و سه‌رئه‌نجاماکانیدا، چونکه گۆڕان ڕووده‌دات و ده‌توانرێت بکرێت. له مێژووی مرۆڤدا، له زۆر شوێندا نموونه‌ی مێژویانه هه‌یه له بزووتنه‌وه و ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکانی مه‌ینه‌تدار و به‌شخوراودا، که گۆڕانی ڕادیکالانه‌یان له ژیانای خۆیان و کۆمه‌ڵگاکه‌شدا کردوه. له ئێستادا به‌هۆی قه‌یرانی ئابووری و تێکدانی ژینگه له‌سه‌ر ده‌ستی کۆمپانیا گه‌وره‌کان و سیسته‌می سه‌رمایه‌داری، که له پشتیانه‌وه‌یه، شه‌پۆلی ڕاپه‌ڕین و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین، له زۆر شوێن و زۆر وڵات‌دا ده‌بینین.
ئه‌مه‌ی كه من باسی لێوه ده‌كه‌م، له زۆربه‌ی شوێنه‌کانی ئه‌وروپا و گه‌لێك شوێنی تردا بوونی هه‌یه، گه‌ر چی له بوارێكی ته‌سك و به ده‌ستكه‌وتی گه‌لێك بچوكه‌وه، به‌ڵام ئه‌م ڕێبازه له په‌ره‌سه‌ندندایه‌وه و له جه‌نگی پاشه‌كشه‌پێكردنی ئه‌و ڕێباز و ئه‌زموونه كۆنانه‌دا كه چیدیکه دادی مرۆڤایه‌تی ناده‌ن، به‌رده‌وامه. چونكه ئه‌م شێوه نوێیه له كاركردن پێویستی به‌وه نییه، كه له‌سه‌ر پرسه ڕامیارییه‌كان ، پرسه هزرییه‌كان و هتد یه‌كبگریته‌وه، به‌ڵكو پێویستت به‌وه هه‌یه، كه له‌سه‌ر داواكارییه‌كان ، پێداویسته‌كانی ژیانی خه‌ڵكی كار بكه‌یت، كه ئه‌مه‌ش هه‌ر هه‌موو سه‌رجه‌می كۆمۆنبیتی و گه‌ڕه‌كه‌كان، دێهاته‌كان، شاره بچوكه‌كان ده‌گرێته‌وه. ئه‌م كێشانه‌ش ئه‌وه‌نده زۆرن و ئه‌وه‌نده‌ش به‌رفراوانن، گه‌ر زۆربه له هه‌موویدا یه‌كنه‌گرێته‌وه، ئه‌وه له گه‌لێكیدا ده‌توانن كاریهاوبه‌ش بكه‌ن، هه‌ر كه‌سه‌ش به‌پێی توانای خۆی هه‌ر كه‌سیش به‌پێی ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه، به‌شداری ده‌كا و كاری بۆ ده‌كات.
من لێره‌دا ته‌نها په‌نجه بۆ به‌شێكی زۆر كه‌می ئه‌زموونی ئه‌م لیژنه یا گروپێكی بچوكی خه‌ڵكانی ئه‌م شاره‌وانییه‌ی كه منی لێده‌ژیم و كاریشی لێده‌كه‌م له له‌نده‌ن كه پێی ده‌ڵێن"گرۆپی هاوكاری هارینگه‌ی" *(Haringey Solidarity Group (HSG ڕاده‌كێشم.
ئه‌م گروپه په‌یوه‌ندی به زیاتر له 200 كه‌سه‌وه هه‌یه ، كۆبونه‌وه‌یه‌كی مانگانه‌ی هه‌یه كه له 13 كه‌سه‌وه بۆ 30 كه‌س زیاتر به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه به‌شداری تێیدا ده‌كه‌ن، خه‌ڵكانی ئه‌ناركیست، ماركسیست و ئازادیخواز ، دژه ڕایسیزم ، دژه سێكسیزم ، دژه بێ‌کاری و گه‌لێكیشیان كه‌سانێكن كه له ژیانیاندا سیاسه‌تیان نه‌كردوه، ڕه‌نگیشه دوو په‌رتووکی ڕامیاریی یا ئابووریی یا فه‌لسه‌فییان نه‌خوێندبێته‌وه، به‌ڵام زۆر وریان به کێشه‌کانی ژیان. ڕۆژنامه‌یه‌كی وه‌رزانه‌یان هه‌یه ، كار بۆ هه‌موو کێشه‌یه‌ك ده‌كه‌ن له‌وانه: كه‌مپه‌ینی ژینگه‌پارێزی، جۆری بیمه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، پشتگیریكردنی هه‌موو به‌شێكی كرێكاران له سه‌ر ئاستی به‌ریتانیا، كه له مانگرتندان، كه‌مپه‌ین دژی بانکه‌كان كه ده‌یانه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر خانووی دانیشتوواندا بگرێت، له كاتێكدا كه به‌هۆی بێكارییانه‌وه ناتوانن كرێ یاخود قه‌رزی خانووبه‌ره بده‌نه‌وه، كه‌مپه‌ین دژی داخستنی قاوشه‌کانی خه‌سته‌خانه‌كان، په‌رتووکخانه‌ی گه‌ڕه‌كاكان یاخود كه‌مكردنه‌وه‌ی كارمه‌ندان و دوكتۆره‌كان، كه‌مپه‌ین بۆ مانه‌وه‌ی پاركه‌كان و پاره خه‌رجكردن بۆیان له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌كه‌مانه‌وه، كه‌مپه‌ینی دژی ناردنه‌وه‌ی خه‌ڵكانی هه‌ڵهاتوو و په‌نابه‌ر، ده‌ستكه‌وتن و پیشاندانی ئه‌و فلیمانه‌ی یا ئه‌و دۆكۆمێنتانه‌ی كه به‌رگری و به‌رهه‌ڵستی و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی دژی زۆر وسته‌م و نادادوه‌رێتی كۆمه‌ڵایه‌تی نیشان ده