ببێنه‌ پێشچاو ***** که‌ هه‌موومان له‌ ئاشتیدا بژین ***** گشتی یه‌کسه‌ر ***** ڕه‌نگه‌ بڵێی خه‌یاڵات ده‌که‌م ***** به‌ڵام هه‌ر من نیم ، که‌ وا ده‌ڵێم ***** به‌هیوام تۆش ڕۆژانێ بێ ***** تۆش ڕۆژانێ بێیته‌ کۆڕمان ***** تۆش ڕۆژانێ بێیته‌ کۆڕمان ***** دونیاش گه‌ش ***** دونیاش یه‌کسان ***** ***** بێنه‌ پێشچاو موڵك نه‌بێ ***** سه‌د بریا تۆش ئه‌تسه‌لماند ***** پۆشته‌ و خاوێن، گشت بێینه‌ ده‌ر ***** به‌شه‌ر هه‌موو برا بووان ***** ڕه‌نگه‌ بڵێی خه‌یاڵات ده‌که‌م ***** به‌ڵام هه‌ر من نیم وا ده‌ڵێم ***** ڕه‌نگه‌ بڵێی خه‌یاڵات ده‌که‌م ***** به‌ڵام هه‌ر من نیم وا ده‌ڵێم ***** به‌هیوام تۆش ڕۆژانێ بێیته‌ کۆڕمان ***** به‌هیوام تۆش ڕۆژانێ بێیته‌ کۆڕمان ***** بێنه‌ پێشچاو ڕۆژانێ بێ ***** هه‌مووان هه‌موو شتیان ببێ ***** ئاسانه‌ ئه‌گه‌ر تێفكری ***** هیچی موڵكی هیچكه‌س نه‌بێ ***** ئاسانه‌ ئه‌گه‌ر تێفكری ***** هیچی موڵكی هیچكه‌س نه‌بێ ***** ***** بێنه‌ پێشچاو که‌ هه‌موومان ***** هه‌ر بۆ ئه‌مڕۆ بژین ***** گشتی یه‌کسه‌ر ***** سنووره‌کان هه‌ر نه‌مێنن ***** کوشتار نه‌بێ ***** بڕین نه‌بێ ***** بیر که‌ره‌وه‌ ئایین نه‌بێ ***** جه‌هه‌نه‌م و به‌هه‌شت نه‌بێ ***** بیر که‌ره‌وه‌ ئایین نه‌بێ ***** جه‌هه‌نه‌م و به‌هه‌شت نه‌بێ ***** بیر که‌ره‌وه‌ ئایین نه‌بێ ***** جه‌هه‌نه‌م و به‌هه‌شت نه‌بێ ***** بیر که‌ره‌وه‌ ئایین نه‌بێ ***** جه‌هه‌نه‌م و به‌هه‌شت نه‌بێ ***** سه‌رسه‌ریشمان هه‌تا بڕوێ ***** غه‌یری ئاسمان چیتر نه‌بێ ***** غه‌یری ئاسمان چیتر نه‌بێ ***** غه‌یری ئاسمان چیتر نه‌بێ ***** غه‌یری ئاسمان چیتر نه‌بێ
2010/3/7 06:30, نووسینی: ‌ KAF چینی: وه‌رگێڕان

(J.2.10) ئایا ڕەتکردنەوەی هەڵمەتی هەڵبژاردن ئەوە دەگەیێنێت کە ئه‌نارکیستەکان ناڕامیارین؟

و. له‌ فه‌ره‌نسییه‌وه‌: سه‌لام عارف

 

ئه‌وه‌ که‌ ئه‌نارکیسته‌کان ناڕامیارین دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه،‌ ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ئه‌نارکیسته‌کان ڕامیاری نین به‌ پێناسه‌ مارکسیسته‌که.‌ بۆ ڕامیاری ئه‌نارکیست ته‌نها ڕامیاری نییه‌ و به‌س، ئه‌نارکیست له‌گه‌ڵ گۆڕانی بنه‌ڕه‌تیدایه‌، ئه‌نارکیست به‌ پێناسه‌کردنی مارکسیسته‌کان ته‌نها نه‌خشه‌یه‌کی ئابووریه‌ ده‌رباره‌ی هه‌قده‌ست و هه‌لومه‌رجی کارکردن....هتد، دوای ئه‌وه‌ مه‌سه‌له‌کانی تر واز لێ ده‌هێنن بۆ ده‌سه‌ڵاتی کاپیتالیزم، ئه‌وه‌ش ماڵوێرانییه‌ بۆ چینی کارگه‌ران.

 

ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ باکۆنین وتویه‌تی کارگه‌ران ناتوانن خۆیان له‌ سیاسه‌ت لاده‌ن و وه‌لاوه‌ی بنێن و خۆیان نه‌ده‌ن له‌ قه‌ره‌ی، به‌وه‌ش کاپیتالیزم ده‌توانێت به‌باشی کۆنترۆڵی بکات. باکۆنین بڕوای وا بووه‌ ئه‌نارکیست گرنگی تایبه‌ت به ‌بیروباوه‌ڕی ڕامیاری و خه‌باتکردن ده‌دات، به‌و مه‌رجه‌ی له‌ناو دنیای کارکردنی چینه‌کانه‌وه‌ بێت و ببێت، بڕواشی وا بووه‌ که‌ ئینته‌رناسێۆنالیزم ناتوانێت تێکه‌ڵ به‌ سیاسه‌ت نه‌بێت، ئه‌وه‌ش خه‌باتکردن دژی بۆرژوازی ده‌یسه‌پێنێت، ئه‌نارکیست سیاسه‌تی بۆرژوازی ڕه‌تده‌کاته‌وه‌la philosophie politique de baconine .p.313 ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ دژایه‌تیکردنی سیاسه‌تی بۆرژوازییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت، ئێمه‌ ئاگاداری سیاسه‌تین و لێی غافڵ نین، هه‌روه‌ها ئاگاداری موباره‌زه‌ی ڕامیارین، ئه‌نارکیسته‌کان هه‌موو کات سه‌نگیان بۆ موباره‌زه‌ی ڕامیاری داناوه ‌و هه‌ڵیانسگاندووه‌، به‌ڵام باکۆنین دژی ئه‌وه‌ بووه‌ زیادله‌پێویست گرنگی بدرێته‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌. ئه‌وه‌ش له‌وه‌وه‌ بووه‌ که‌ ئه‌و بڕوای وا بووه‌ و وتویه‌تی ئینته‌رناسیوناڵ ڕێکخستنێکی ئینته‌رناسیوناڵی چینی کارگه‌رانه‌-سه‌ندیکا و گرووپه‌کانه‌- ئیتر به‌سه‌ سه‌رقاڵبوون به‌ مه‌سه‌له‌ی ڕامیاریی فه‌لسه‌فییه‌وه‌.

 

 

درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/3/6 10:54, نووسینی: ‌ KAF چینی: وه‌رگێڕان

(j.2.9 ) ئه‌نارکیسته‌کان له‌بریی ده‌نگدان چی ده‌که‌ن؟

 

و. له‌ فه‌ره‌نسییه‌وه‌: سه‌لام عارف

 

به ‌ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ده‌نگدان ئه‌نارکیسته‌کان له‌ ڕووی ڕامیاریته‌وه‌ نابن به‌ خه‌منه‌خۆره‌کان، نابن به‌وانه‌ که‌ خۆیان له‌ مه‌سه‌له‌ سه‌ره‌کییه‌ گرنگه‌کان بدزنه‌وه ‌و گوێیان پێ نه‌ده‌ن. هۆی سه‌ره‌کی که‌ وای له‌ ئه‌نارکیسته‌کان کردووه‌ ده‌نگدان ڕه‌ت بکه‌نه‌وه،‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌نگدان به‌ چاره‌سه‌ر نازانن. ئه‌نارکیسته‌کان هێنده‌ لاموبالات نین به لای مه‌سه‌له‌ گرنگه‌کاندا گوزه‌ر بکه‌ن و گوێیان پێ نه‌ده‌ن. وه‌کو باسمانکرد ئه‌نارکیسته‌کان ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن به ‌چاره‌سه‌ر نازانن،. پاساوێکی تریش هه‌یه‌ وایان لێ ده‌کات ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕه‌ت بکه‌نه‌وه،‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان وامان لێ ده‌که‌ن وا بیر بکه‌ینه‌وه‌ که ‌ئه‌وانه‌ی هه‌مان هه‌ڵوێست و بیروبۆچوونیان نییه‌ کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ن له ‌به‌رده‌م دروسبوونی –ئۆتۆکارکردن-دا له‌ شۆێنی کاره‌کانمان، کارگه‌کان، کێڵگه‌کان و گه‌ڕه‌که‌کان؛ واته‌ ده‌بێته‌ هۆی چاندنی ڕكوکینه‌ له‌ ناوماندا، که‌ ئه‌وه‌ خۆی ده‌بێته‌ هۆیه‌کی سه‌ره‌کی بۆ دروستنه‌بوونی ئه‌لته‌رنه‌تیڤێکی ئه‌کتیڤ، به‌و جۆره‌ ده‌نگدان سه‌رچاوه‌ی گوێپێنه‌دان و گه‌ڕه‌لاوژێ و کارتێکردنه‌.

 

 

درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/3/5 10:52, نووسینی: ‌ KAF چینی: وه‌رگێڕان

( J.2.8) ئایا ده‌نگنه‌دان ده‌بێته‌ هۆی سه‌رکه‌وتنی ڕاست له‌ هه‌ڵبژاردندا؟

و. له‌ فه‌ره‌نسییه‌وه‌: سه‌لام عارف

 

 

له‌و بواره‌دا ئه‌نارکیسته‌کان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ناڵێن که‌ ده‌نگ مه‌ده‌ن، به‌ڵکو پشتگیری خۆڕێکخستنیش ده‌کات. ئه‌نارکیسته‌کان هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کیان نییه‌ که‌ له‌گه‌ڵ خاووخلیچکی و گوێپێنه‌دان بگونجێت، گه‌ر بێت و ئه‌نارکیسته‌کان بتوانن کارێکی وا بکه‌ن نیوه‌ی ده‌نگده‌ران ده‌نگ نه‌ده‌ن و بڕوایان به‌ حکومه‌ته‌کان نه‌بێت و ئه‌وه‌ش ببێته‌ مایه‌ی سه‌رکه‌وتنی ڕاست ئه‌وا ئه‌وه‌ نه‌ک ‌هه‌ر مه‌قبول نییه‌، به‌ڵکو خۆی له‌ خۆیدا خه‌یاڵ و داڵغه‌یه‌ به‌ لای ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه.‌vrnon richards l ;imposiblité de la démocratie social.p142 به‌ واتایه‌کی تر گه‌ر حزبێکی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر ئاستی وڵاتێک زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵک حکومه‌تێکیان ڕه‌ت کرده‌وه‌ و به‌ ده‌نگه‌کانیان متمانه‌ی خۆیان نه‌دایه‌، ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی شه‌رمه‌زاری و ملکه‌چی بۆ سیاسه‌تمه‌داران که‌ ته‌نها بڕوایان به‌ توانا و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان هه‌یه‌ ناچار دان به‌و شه‌رمه‌زاری و ملکه‌چییه‌ی خۆیاندا ده‌نێن. له‌و کاته‌شدا که‌ سیاسه‌تمه‌داران حزبه‌که‌یان تڕۆ و مایه‌پووچ ده‌بێت، ئه‌نارکیسته‌کان هه‌ر جه‌خت له‌سه‌ر کاری ده‌نگنه‌دان ده‌که‌نه‌وه ‌و به‌رده‌وام ده‌بن و سوورن له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی بڕوابوون به‌ هێز و وزه‌ی خۆ و به ‌یه‌کگرتنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تاکه‌کانی تر به‌ هوشیاری و هۆشمه‌ندیه‌کی به‌رزه‌وه‌ بۆ ڕێگه‌به‌ستن له‌ فڕوفێڵ و ته‌ڵه‌بازیی سیاسه‌تمه‌داران به‌ ڕادیکال و ڕیفۆرمیسته‌کانیشه‌وه. ئێمما گۆڵدمان ‌emma golman ده‌ڵێت گه‌ر ئه‌نارکیسته‌کان هێنده‌ به‌هێز و به‌توانا بن تای ته‌رازووی هه‌ڵبژاردنه‌کان بگۆڕن به‌ جۆرێك چه‌پ بتوانێت هێزی کارگه‌ران گرێ بدات به‌ مانگرتنێکی گشتیه‌وه‌، یا به‌زنجیره‌یه‌ک مانگرتنه‌وه،‌ ته‌نانه‌ت له‌و حاڵه‌ته‌شدا کاپیتالیست خافڵ نییه‌ و ده‌زانێت ده‌توانێت فه‌رمانبه‌ره‌کانی به‌ره‌ی ڕاست و به‌ره‌ی چه‌پ بکڕێت یا هیچ نه‌بێت وایان لێ بکات کاریگه‌رییان نه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کان و به‌شداریکردنه‌کان. vison sur le feu .p.90

 

درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/3/4 10:50, نووسینی: ‌ KAF چینی: وه‌رگێڕان

(j.2.7 ) ئایا‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌سه‌رمان پێویسته‌ ده‌نگ به‌ پارته‌ ڕیفۆرمیسته‌کان بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ڕوخساری ڕاسته‌قینه‌یان ده‌ربکه‌وێت؟

 

و. له‌ فه‌ره‌نسییه‌وه‌: سه‌ڵام عارف

 

هه‌ندێک له ‌حزبه‌ سۆسیالیسته‌ لینینیه‌کان وه‌ک b.s.p و بێچووه‌کانی وه‌ک ISO له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان وای بۆ ده‌چن که‌ ده‌بێت هانده‌ری خه‌ڵک بین بۆ ده‌نگدان بۆ کار و حزبه‌ سۆسیال دیموکراته‌کانی تر، له‌به‌ر دوو هۆی سه‌ره‌کی:

 

یه‌که‌م/ له‌به‌ر ئه‌وه‌ پاڵپشتی ئه‌و حزب و سه‌ندیکایانه‌ جه‌ماوه‌ره‌ و گه‌ر بێت و جه‌ماوه‌ر پاڵپشتی خۆی ده‌رنه‌خات به‌ ده‌نگدان بۆیان وا ده‌رده‌که‌وێت ئه‌و حزبانه‌ گۆڕاون له‌ که‌مپی چینی کارگه‌راندا و وه‌رچه‌رخاون به ‌لای کاپیتالیزمدا و نزیکن له‌ که‌پیتالیسته‌وه‌.

 

دووه‌م/ گه‌ر جه‌ماوه‌ر ده‌نگ نه‌دات به‌و حزبه‌ سۆسیالیسته‌ ڕیفۆرمیستانه‌ ته‌واو ناسنامه‌ خیانه‌تکارییه‌که‌یان لای ئه‌ندام و پارتیزانه‌کانیان ده‌رده‌که‌وێت و نائومێد ده‌بن له‌ حزبه‌کانیان ناچار ده‌بن به دوای حزبه‌ سۆسیالیسته‌ ڕاسته‌قینه‌کاندا بگه‌ڕێن. a savoir les amies swp et ISO

 

 

درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/3/3 10:48, نووسینی: ‌ KAF چینی: وه‌رگێڕان

(j.2.6 ) ئه‌و کاراییانه‌ چین، که‌ ڕادیکاڵه‌کان به‌کاریان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌هێنن؟

و. له‌ فه‌ره‌نسییه‌وه‌: سه‌لام عارف

 

هه‌ندێک له‌ ڕادیکاله‌کان ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ شیکردنه‌وه‌کانی ئێمه‌دا ده‌رباره‌ی سنووری هه‌ڵبژاردنه‌کان و ده‌نگدان جووت و هاوڕا بن، به‌و مه‌رجه‌ ئێمه‌ -خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ- بگونجێنین له‌گه‌ڵ ‌هه‌ڵبژارنه‌کاندا.

 

ئه‌وان له‌و بواره‌دا بوونه‌ته‌ خاوه‌نی داهێنانێکی تر، لایان وایه‌ به‌زاندنی سنووری هه‌ڵبژاردنه‌کان –ئۆتۆجموجووڵ- به‌هێز ده‌کات، لای ئه‌وان به‌هێزبوونی ئۆتۆجموجووڵیش ‌هۆیه‌که‌ له‌ هۆیه‌کانی به‌هێزکردنی ده‌وڵه‌ت و وازلێهێنانیه‌تی، واته‌ ده‌وڵه‌ت که‌ هه‌ر له ‌ده‌ستی دوژمنانی کارگه‌راندا بمێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌ش به‌ بیروبۆچونی ئه‌وان ناماقوڵه‌ و ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی پیاوێکی ڕاستڕه‌و سڵی لێ ناکاته‌وه‌ ده‌رکردنی بڕیارێکه‌ دژی کارگه‌ران، به‌ڵام گه‌ر له‌ جێگه‌ی ئه‌و ڕاستڕه‌وه‌ ڕادیکالێک بێت سڵ ده‌کاته‌وه‌ و بڕیار ده‌رناکات دژی کارگه‌ران و دژی ئه‌و جۆره‌ بڕیار و فه‌رمانانه‌ ده‌وه‌ستێته‌وه‌، به‌ واتایه‌کی تر ئه‌وان به‌ ئێمه‌ ده‌ڵێن نابێت دووره‌په‌رێز بین له‌ ده‌وڵه‌ت و واز له‌ ئامێره‌کانی بهێنین تا هه‌ر به ‌ده‌ست دوژمنانی کارگه‌رانه‌وه‌ بن و به ‌ئاره‌زووی خۆیان ته‌راتێنیان تێدا بکه‌ن و به‌ کاریان بهێنن، ئه‌و بیروبۆچوونه‌ ئه‌نته‌رناسێۆنالی دووه‌م کاوتسکی، لینین پیاده‌یان کرد و هاوسه‌نگه‌ری بوون له‌ کۆنفرانسی190 ساڵی 1899بوو که‌ ئه‌لکسانده‌ر میله‌راند alexander milerandی سۆسیالیست چووه‌ کابینه‌ی حکومه‌تی فه‌ره‌نسیه‌وه‌ گوایه‌ بۆ پاڵپشتیکردنی کرێکارانی مانگرتوو هه‌وڵی دا و داوای له‌ حکومه‌ت کرد به‌ هانایانه‌وه‌ بچێت، که‌چی سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئه‌و داواکردنه‌ کرێکاران و خۆشی ئه‌لێکسه‌ندر نائومێد بوون و حکومه‌ت نه‌ک هه‌ر یارمه‌تیی کرێکارانی نه‌دا، به‌ڵکو په‌یتا په‌یتا هێزی پۆلیس و سه‌ربازی ته‌مێکه‌ری ده‌نارده‌ سه‌ریان.peter neatrns syndicalisme révolutionair et du travail français p10 en1910

 

 

درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/3/2 10:45, نووسینی: ‌ KAF چینی: وه‌رگێڕان

(J.2.5) بۆچی ئه‌نارکیسته‌کان پشتیوانی له‌ ده‌نگنه‌دان ده‌که‌ن و کاراییه‌کانی چین؟

و. له‌ فه‌ره‌نسییه‌وه‌: سه‌لام عارف

 

له‌ بناغه‌دا پاڵپشتیکردنی ئه‌نارکیسته‌کان بۆ ده‌نگنه‌دان له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ کاری ده‌نگدان جێبه‌جێکردنی حه‌ز و ئاره‌زووی ئه‌وانه؛‌ واته‌ سیاسه‌تمه‌دارانه‌. ئه‌وه‌ش دژی پرانسیپی ئه‌نارکیزمه.‌Emma godman les anarchistes et  électionvangurad111.jun jullet.135.p

گه‌ر ئێوه‌ هه‌ره‌می و پله‌یی حکومه‌ت ڕه‌ت بکه‌نه‌وه‌، ئاشکرایه‌ که‌ حکومه‌ت به‌شداریی سه‌ره‌کی و کاریگه‌ری سیستمه‌که‌یه‌، گه‌ر حکومه‌تتان هه‌ڵبژارد له‌ سووکایه‌تیکردن و جنێودان به ‌پرانسیپه‌کان زیاتر هیچی تر ناگه‌یه‌نێت..1936.p لویژی گالانی lugi galani وتویه‌تی که‌سێک له‌ ڕووی ڕامیاریه‌وه‌ له‌و ئاسته‌دا بێت که‌ بتوانێت ڕابه‌ره‌که‌ی خۆی هه‌ڵبژێرێت، یا به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خۆی ببێته‌ ڕابه‌ری ئه‌وان.la fin de anarchisme.p37 به‌ واتایه‌کی تر له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌نارکیزم هه‌موو بیروبۆچوونێکی سه‌روه‌ری و ده‌سه‌ڵاتخوازی ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌، سه‌روه‌ری و ده‌ستبڵندیی سیاسه‌تمه‌داران، به‌وانه‌شه‌وه‌ که‌ گوایه‌ خاوه‌ن به‌هره‌ی ڕزگارکردنی ئێمه‌شن. ئه‌مه‌ ئه‌و حکومه‌ت و حکومه‌تانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ که‌ خۆیان به‌، هه‌ڵبژاردنی ئۆتۆنۆم و ئازاد، په‌رده‌پۆش کردووه‌. ئێمه‌ ده‌نگدان ڕه‌فز ده‌که‌ین، ده‌نگدان سه‌روه‌ریی پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌سه‌لمێنێت، ئێمه‌ به‌ پرۆسه ‌و ڕه‌فتاری ئه‌نارکی هه‌موو ئه‌رکه‌ سه‌پێنراوه‌کان له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه‌. پرۆسه‌ی ئه‌نارکیزمیش ئه‌وه‌یه‌ هه‌رچییه‌ک په‌یوه‌ندی به‌ ئازادیمانه‌وه‌ هه‌یه‌ خۆمان بڕیاری ده‌ده‌ین و ڕێگه‌ به‌ هیچ که‌س و لایه‌نێک ناده‌ین بڕیار بۆ ئێمه‌ بدات.

 

 

درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/3/1 08:39, نووسینی: ‌ KAF چینی: وه‌رگێڕان

(J.2.4 ) ئایا بە دڵنیاییەوە دەنگدان بۆ پارتە ڕادیکاڵەکان کارا ده‌بێت؟

و. له‌ فه‌ره‌نسییه‌وه‌: سه‌لام عارف

 

ئه‌و سیاسه‌تانه‌ هه‌موو ده‌ستکردن، وه‌ستاکه‌شی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت؛ کاپیتالیسته‌کانن‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ ده‌رگای ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت به‌ ڕووی هه‌موو ناڕه‌زاییه‌کدا داخراوه‌، که‌چی ده‌بینین ده‌نگدان شه‌رعیه‌ له‌ بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدا، ئه‌وه‌ش به‌و مه‌رجه‌ی گۆڕانکاریی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌رخۆ و ڕووکه‌ش بێت، نه‌ک خێرا و ڕادیکال.

له‌ پرۆسه‌ی دیموکراتیدا ئامانجی هه‌موو حزبه‌کان ده‌ستخستنی به‌ڕێوه‌بردنه‌، حزبه‌ ڕامیارییه‌کان که‌م تا زۆر پیشه‌یان داتاشینی ورده‌کارییه‌کانه‌ تا گۆڕانکاری سنووردار بێت. وه‌کو باسمانکرد ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت کراوه‌ نییه‌ به ‌ڕووی ناڕه‌زایی دژی ده‌نگدان، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌نگدان شه‌رعیه‌ به ‌مه‌رجێک سنووری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ده‌وڵه‌ت نه‌به‌زێنێت. واته‌ مه‌به‌ستی گۆڕانی ڕادیکال نه‌بێت، ئینکاری ئه‌وه‌ ناکرێت که‌ خێرایی قه‌یرانه‌کانی شارستانی پێویستی گۆڕانکاری زیاتر ده‌سه‌پێنێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ نابێت بمانخاته‌ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه‌ که‌ پشت ببه‌سین به‌ پێشخستنی سیستمی هه‌ڵبژاردنه‌کان، چونکه‌ بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌کانمان ده‌بێت گرنگی تایبه‌ت بدرێت به ‌گۆڕانکاریی ڕادیکال.

 

درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/2/28 08:40, نووسینی: ‌ KAF چینی: وه‌رگێڕان

(J .2.3)  به‌شدارییه‌ ڕامیارییه‌کان له‌ ده‌نگداندا كامانه‌ن

و. له‌ فه‌ره‌نسییه‌وه‌: سه‌لام عارف

 

له‌ بنه‌ڕه‌تدا مافی ده‌نگدان گونجاوه‌ له‌گه‌ڵ بار و سیستمی ئێستادا، سۆسیالیستی ئازادیخوازی libertaire سکۆتله‌ندی جه‌یمس کێلمان james kelman ماوه‌یه‌کی زۆر سه‌رقاڵی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بووه‌ و وتویه‌تی:

به‌پێی پڕوپاگه‌نده‌ی ده‌وڵه‌ت، هۆی نه‌چوونی له‌ 85%ی ده‌نگده‌ران له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕامیارییه‌، که‌ خۆی له‌ڕاستیدا هۆکه‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدان گرنگییه‌کی ئه‌وتۆی نه‌ماوه‌ لای جه‌ماوه‌ر، خه‌ڵکی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ نایانه‌وێت ئه‌و زه‌حمه‌ته‌ بکێشن و بچن بۆ ده‌نگدان، تۆمارنه‌کردنی ته‌نها ده‌نگێکیش ڕه‌تکردنه‌وه‌ی سیستمی ڕامیاری ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌وڵه‌تیش به‌شێکه‌ له‌ مه‌سه‌له‌که‌ و سیستمه‌که‌ و ئه‌و ڕه‌تکردنه‌وه‌یه‌ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تیشه‌ له‌ هه‌مان کاتدا. ده‌نگدان به‌ که‌سێک یا به‌ حزبێک، ده‌نگدانه‌ به‌ سیستمی ڕامیاری، هه‌رچۆنێک ڕاڤه‌ بکرێت و شی بکرێته‌وه‌ هه‌ر ده‌نگدانه‌ به‌ ئامێره‌که‌، واته‌ په‌سه‌ندکردنیه‌تی. ئه‌و ئامێره‌ لێره‌دا مه‌به‌ست له‌ حکومه‌ته‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حکومه‌ت دامه‌زراوه‌یه‌کی ده‌وڵه‌ته‌، ده‌بێت به‌رده‌وام گۆڕانی تیا بکرێت، چونکه‌ تاکه‌ڕێگه‌یه‌ بۆ زامنکردنی ته‌مه‌ندرێژیی ده‌وڵه‌ت. خۆ گه‌ر بێت و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بێت، ده‌بێت ئه‌و سیسته‌م و ئامێره‌ ده‌موده‌ست هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌. بوون و به‌رده‌وامبوونی ئه‌و ئامێره‌ به‌ستراوه‌ به‌ گۆڕانکارییه‌کانه‌وه‌ له‌ سیستمی ڕامیاریدا، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ ڕێگه‌ به‌ جه‌ماوه‌ر دراوه‌ و ده‌درێت ئاماده‌ی گۆڕه‌پانه‌ ڕامیارییه‌کان بن، خه‌ڵکی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیانه‌وه‌ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ خۆیندگه‌کان فێر ده‌کرێن ڕاده‌هێنرێن که‌ ده‌نگدان مافه‌ و ئه‌رکیشه‌ له‌ هه‌مان کاتدا، زۆرجار بۆ ڕاهێنان هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکێک یا ئه‌ندامانی فه‌رمانگه‌ و ئه‌وه‌ به‌شێکی گه‌وره‌ و گرنگه‌ له‌ کاری په‌روه‌رده‌کردن بۆ داهاتوو له‌و بواره‌دا.

 

درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/2/27 08:57, نووسینی: ‌ KAF چینی: وه‌رگێڕان

J.2.2 بۆچی ئه‌نارکیسته‌کان ده‌نگدان وه‌ک ئامرازێکی گۆڕان ڕه‌تده‌که‌نه‌وه

و. له‌ فه‌ره‌نسییه‌وه‌: سه‌لام عارف

 

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ‌هه‌ڵبژاردنه‌کان و ئه‌نجامه‌کانیان ئیفلیج و بێفه‌ڕ و نه‌زۆکن.

له‌ مێژوودا له‌و نموونانه‌ زۆرن که‌ چۆن ڕادیکاله‌کان هه‌ڵبژێراون بۆ بیرۆکان و جێگه‌ی کۆنسه‌رڤاتیڤه‌کانیان گرتۆته‌وه‌، هێنده‌ی نه‌بردووه‌ کوتومت وه‌ک ئه‌وانیان لێهاتووه.‌ باسی ئه‌وه‌مان کردووه،‌ بڕوانه ‌section relatives b.2 که‌ چۆن هه‌موو حکومه‌تێک له‌ژێر فشاری دوو هێزدایه‌، له‌ لایه‌ک فشاری بیرۆکراتیه‌تی ده‌وڵه‌ت و له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ فشاری کارگه‌ و کۆمپانیا گه‌وره‌کان. ئه‌و فشارانه‌ش توانای گۆڕانکاری ده‌خه‌نه‌ خانه‌ی گومانه‌وه‌ له ‌j.2.6 زیاتر باسی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ ده‌که‌ین. لێره‌دا ده‌مانه‌وێت زیاتر تیشک بخه‌ینه‌ سه‌ر گرووپه‌ خاوه‌ن په‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و باش ده‌زانین که‌ ئه‌وان خزمه‌تکاری حکومه‌ته‌ دیموکراتییه‌کانن، ئه‌مه‌ به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ هه‌ر وایه‌ و ڕاستیشه‌ واته‌ حکومه‌ته‌ دیموکراتییه‌کانیش له‌ خزمه‌تی ئه‌واندان. له ‌section b.2 باسی سروشتی ده‌وڵه‌ت و ڕۆڵی ئه‌ومان کرد به‌رامبه‌ر به‌ کۆمه‌ڵگه ‌و پاراستنی ئابووریی باو و توێژی به‌ڕێوه‌به‌ر وه‌ک لویژی گالیان lugi gallean وتویه‌تی هه‌موو جارێک کاریگه‌ریی ده‌نگدان بۆ وه‌دیهێنانی گۆڕانکاری. لێره‌دا مه‌به‌ست له‌و گۆڕانکارییانه‌یه‌ که‌ ده‌کرێن بۆ پاراستنی ئابووری باو و ئه‌و چاکسازییانه‌ی که‌ تیایاندا ده‌کرێن، پێویسته‌ باسی ئه‌وه‌ بکه‌ین چۆن؟ و‌ بۆچی؟ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت کۆنترۆڵی کاری ڕامیاری ده‌کات و تۆماری ده‌کات؟ ئه‌و باسه‌ ده‌مانگه‌یه‌نێته‌ ئاستێکی تری باسه‌که‌مان له ‌section j.2.6 باسی ده‌که‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین تیشک بخه‌ینه‌ سه‌ر گرووپه‌ خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان، تا بزانین چۆن له‌ خزمه‌تی حکومه‌ته‌ دیموکراتییه‌کاندان.

 

 

درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/2/26 09:00, نووسینی: ‌ KAF چینی: وه‌رگێڕان

j.2.1 بۆچی ئه‌نارکیسته‌کان بۆ گۆڕان به‌کاربردنی کاری ڕاسته‌وخۆ به ‌باشتر ده‌زانن؟

و. له‌ فه‌ره‌نسییه‌وه‌: سه‌لام عارف

به‌بێ ئاڵۆزکردن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاریگه‌ره‌ ، کارایی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ڕادیکالترکردنی پراکتیکی پشتبه‌خۆبه‌ستن بۆ خۆکارکردن بۆ خۆکارکردنیش دژی نه‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی و په‌ڕاویزکردنی خه‌ڵکه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ره‌می سه‌پاندویه‌تی. وه‌ک موره‌ی بۆخین murry bokchin وتویه‌تی: ئه‌وه‌ی گرنگه‌ له‌ کاری ڕاسته‌وخۆدا ئه‌وه‌یه‌ جه‌ماوه‌ر به ‌ڕه‌فزکردنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیی بیرۆکراتی، توانای دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ خۆی، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ تاکه‌کانیش كه‌سایه‌تیی خۆیان ده‌ست بخه‌نه‌وه‌ که‌ کۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد و ئۆتۆ جه‌ستوێن و ئۆتۆ به‌ڕێوه‌بردن پێویستیه‌تی.[Toward an Ecological Society, p. 47]

 

درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/2/25 08:58, نووسینی: ‌ KAF چینی: وه‌رگێڕان

(J. 2 )  خه‌باتی ڕاستەخۆ چییه‌؟

و. له‌ فه‌ره‌نسییه‌وه‌: سه‌لام عارف

خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ به‌بۆچوونی ڕۆدۆلڤ ڕۆکه‌ر Rudolf rocker ئه‌و ئامرازانه‌ن که‌ به‌ده‌ست کارگه‌ران و جه‌ماوه‌ره‌وه‌ن‌، دژی چه‌وسانه‌وه‌ی ئابووریی و ڕامیاریی، بۆ نموونه‌ هێرشی هزری، مانگرتنه‌کان، خۆدابڕین و په‌یوه‌ندی یه‌کلاکردنه‌وه‌، شکاندن و په‌کخستن**به ‌فۆرمی جیاواز جیاواز، پڕوپاگه‌نده‌ دژی میلیتاریزم به‌تایبه‌تی له‌ کاتی هه‌ستیار و مه‌ترسیداردا، ڕێکخستنی به‌رگریی چه‌کداریی جه‌ماوه‌ری بۆ پاراستنی ژیان و سه‌ربه‌ستی.[Anarcho-Syndicalism, p. 66]

 

درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/2/7 19:34, نووسینی: ‌ KAF چینی: وه‌رگێڕان

گفتوگۆی خه‌یاڵکردی کارڵ مارکس و میخائیل باکونین

نووسینی: Morris Cranston

و. له‌ فارسییه‌وه‌: هه‌ژێن

 

بۆ خوێندنه‌وه‌ی کلیکی ئه‌م ئه‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن:

http://issuu.com/sakurdistan/docs/imaginary_dialog

2010/1/24 01:48, نووسینی: ‌ KAF چینی: وه‌رگێڕان

ناوی نامیلکه‌یه‌که‌، که‌ پێشتر نووسه‌ر وه‌ك وتارێك له‌‌ نیویۆرك به‌ میژووی 06/11/1973 پێشكه‌شی كردوه


بۆ خوێندنه‌وه‌ی نامیلکه‌که‌، کلیکی ئه‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن:

http://issuu.com/sakurdistan/docs/marksizm_u_anarkizm?mode=a_p

 

 

2010/1/5 17:55, نووسینی: ‌ KAF چینی: وه‌رگێڕان

خه‌باتی سه‌ربه‌خۆ

کۆمه‌ڵه‌ وتارێکه‌ له‌ نووسینی (ئێمیل پۆژێ)

وه‌رگێرانی له‌ فارسییه‌وه‌: هه‌ژێن

خه‌باتی سه‌ربه‌خۆ، شێوازی خه‌باتی ئه‌نارکۆ-سه‌ندیکالیزمه‌ له‌ خه‌باتی ڕۆژانه‌دا. کارایی و جیاوازی ئه‌م شیوازه‌ له‌ خه‌بات له‌ته‌ك شێواز و سوونه‌ته‌کانی تری ناو بزاڤی سۆشێالیستی ئه‌وه‌یه،‌ که‌ هیچ بوارێك بۆ پارتیبازی ڕامیاران و ئۆرۆستۆکراسی کرێکاری و بیروکراتی و  ڕێکخراوه‌یی و سکتاریزمی پارتیی ناهێڵێته‌وه‌.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان، تکایه‌ کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن:

http://issuu.com/sakurdistan/docs/xebati_rastewxo?mode=a_p

 

2009/11/11 21:28, نووسینی: ‌ KAF چینی: وه‌رگێڕان

نووسینی: Emile Pouget

و. له‌ فارسییه‌وه‌: هه‌ژێن

به‌شی هه‌شته‌م

 

ئارامگه‌ره‌ ناکه‌تواری (وهمی)یه‌کان

 

ڕاسته‌ که‌ نابێت ته‌نیا بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی ئالۆش و چێژوه‌رگرتن پرناببردرێته‌ به‌ر توندوتیژی، به‌ڵام له‌و لایه‌نه‌وه‌ که‌ سوودوه‌رتن لێی له‌ کاتی پێویستدا، ملی پێ نه‌ده‌ین و بمانه‌وێت هه‌موو جه‌نگه‌که‌ به‌ به‌رده‌وامی به‌ هۆی به‌کاربردنی ئارامگه‌ره‌وه‌ و له‌ڕێگه‌ی پارله‌مان و ئامرازه‌ دێمۆکراتیکه‌کانی تره‌وه‌ به‌ره‌وپیش به‌رین، زۆر پڕمه‌ترسییه‌. نه‌خێر! هیچ سیستمێکی ده‌نگوه‌رتن یا ڕیفراندۆم یا پرۆسه‌یه‌کی تری له‌و جۆره‌ نییه‌، که‌ کلیلی ئاره‌زووه‌کانی جه‌ماوه‌ر له‌ ئاسمانه‌وه‌ داگرێت. بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ بێجگه‌ له‌ ملدان به‌ توندووتیژی هیچ ئه‌ڵته‌ناتیڤیکی تری نییه‌. وابه‌سته‌بوون به‌ خۆشباوه‌ڕیگه‌لی له‌م جۆره‌وه‌، ته‌نیا گه‌رانه‌وه‌ بۆ رابوردوو و دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی پێشینان ده‌بێت، که‌ مژده‌ی به‌هه‌شتی ئه‌و دونیایان به‌ ڕه‌نجبه‌رانی ئه‌م دونیا و دووره‌په‌رێزان ده‌دا. گریمانه‌ی ڕزگاری ڕه‌نجبه‌رانی دووره‌په‌رێز یا به‌ڵینی سه‌رکه‌وتن له‌ڕێگه‌ی ڕیفراندۆمه‌وه‌، له‌ دیتنی که‌تواربینانه‌ی بارودۆخه‌که‌ ئاسانتره‌، به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ردا، تۆزقاڵێکیش که‌س له‌ ئازادی نزیك ناکاته‌وه‌.

درێژه‌ی بابه‌ت...
2009/11/8 17:55, نووسینی: ‌ KAF چینی: وه‌رگێڕان

نووسینی: Emile Pouget

و. له‌ فارسییه‌وه‌: هه‌ژێن

به‌شی حه‌وته‌م

که‌مینه‌ له‌ به‌رامبه‌ر زۆرینه‌

جه‌ماوه‌ری کرێکاران، هه‌میشه‌ له‌لایه‌ن که‌مایه‌تییه‌کی دیاریکراوه‌وه‌ به‌هره‌کێشی لێ کراوه و چه‌وساوه‌ته‌وه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌مایه‌تییه‌ ته‌نیا پشتی به‌ تواناییه‌کانی خۆی ببه‌ستایه‌، هه‌رگیز نه‌یده‌توانی ته‌نانه‌ت بۆ ته‌نیا ڕۆژێکیش پارێزگاری له‌جێوڕێی خۆی بکات! ئه‌و که‌مایه‌تییه‌، ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌ملکه‌چی مه‌ڕئاسای قوربانییه‌کانییه‌وه‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت. چینی کرێکار سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانه‌، به‌ڵام هه‌ر ئه‌م چینه‌یه‌، که‌ خۆی له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانڕه‌وایاندا قوربانی ده‌کات. لێره‌وه‌یه‌، که‌ فه‌رمانڕه‌وایان سواری ملی چینی کرێکار ده‌بن، سه‌رمایه‌ که‌ڵه‌که‌ ده‌که‌ن و ده‌وڵه‌ت داده‌مه‌زرێنن و به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.

درێژه‌ی بابه‌ت...
2009/10/21 16:49, نووسینی: ‌ KAF چینی: وه‌رگێڕان
لایه‌نگرانی سه‌رکوت و میرییگه‌رایی (فه‌رمانڕه‌وایی) به‌ هوشیارییه‌وه‌ ناو و ناتۆره‌ی وه‌ك بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی و هه‌ره‌مه‌کی ده‌ده‌نه‌ پاڵ‌ ئه‌نارکیزم، له‌ کاتێکدا واژه‌ی ئه‌نارکی ڕیشه‌ی له‌ یۆنانی کۆندا به‌ واتای به‌رگری و وه‌ستانه‌وه‌ ‌به‌رامبه‌ر هێز و ده‌سه‌لات، دێت!
 
ئێما گۆڵدمان (1869- 1940)
2009/9/15 21:27, نووسینی: ‌ KAF چینی: وه‌رگێڕان

نوێ له‌ (ئه‌نارکۆ-سه‌ندیکالیزم)دا

و. له‌ فه‌رنسییه‌وه‌: سه‌لام عارف

 

کارگه‌ران .. بێکاران .. خۆێندکاران

شه‌ممه‌ 1ی دێسه‌مبه‌ر 2001

ئێوه‌ بڕیارتان داوه‌ بۆ چاکردنی هه‌ل ومه‌رجه‌کانی ژیانتان بجه‌نگن, ڕه‌تکردنه‌وه‌ی چۆکدانان و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی وازهێنان،ده‌ستبه‌رداربوون، ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی سیاسه‌تمه‌داران،سه‌ندیکاکان،دامه‌زراوه‌کان...

یه‌کگرتن بۆ سه‌رکه‌وتن

cnt-ait ئه‌و پیاو و ئافره‌تانه‌ گرد ده‌کاته‌وه‌، که‌وا بڕیاریان داوه‌ دژی چه‌وسانه‌وه‌ خه‌بات بکه‌ن،بۆ کۆمه‌کردن له‌سه‌ر پرانسیپی ئه‌نارکۆ-سه‌ندیکالیستی بۆ خه‌باتکردنی ناوکارگه‌کان،گه‌ره‌که‌کان،خۆێندگه‌کان له‌سه‌ر ئاستی وڵات،پلانی هاوپشتی و یه‌کگرتن ده‌خاته‌ ڕوو، خۆ هه‌ڵنه‌بژاردن بۆ‌ هیچ ‌هه‌ڵبژاردنێک “نه‌سیاسی”، “نه‌سه‌ندیکالیستی”، داوانه‌کردنی هیچ پاڵپشتی و یارمه‌تیه‌ک، چونکه‌ هه‌مووی پابه‌ندبوونه‌ به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه‌...

 

درێژه‌ی بابه‌ت...
2009/9/8 18:51, نووسینی: ‌ KAF چینی: وه‌رگێڕان

ئێریکۆ مالاتێستا

ئه‌پریلی 1926

و. له‌عه‌ره‌بیه‌وه‌:سه‌لام عارف

له‌ ڕووی تیۆرییه‌وه‌ ، دیموکراتیه‌ت واته‌ میرایه‌تی گه‌ل، میرایه‌تی گشتی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشت تاکه‌کان له‌ ڕێگه‌ی تێکۆشانی هه‌مووانه‌وه‌. له‌ دیموکراتیه‌تدا پێویسته‌ گه‌ل بتوانێت، چی ده‌وێت، بیڵێت و بتوانێت ئه‌وکه‌سانه‌ دیاری بکات، که‌ حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانی جێبه‌جێ ده‌که‌ن. هه‌روا بتوانێت چاودێری کاروبار و هه‌ڵسوکه‌وتیان بکات و له‌ کاتی پێویستیشدا به‌ جۆرێکی ئاسایی لایان ببات، هه‌موو ئه‌و تاکانه‌، که‌ گه‌لیان لێ پێک دێت، ده‌بێت بتوانن بیروڕا ده‌رباره‌ی ئه‌و پرس و بابه‌تانه‌ که‌ له‌ لایان گرنگن، گه‌ڵاڵه‌ بکه‌ن و بتوانن ده‌ریان ببڕن، واته‌ له‌ڕوی ڕامیاری و ئابوورییه‌وه‌ سه‌ربه‌ست بن و هیچ زیندوویه‌ک نه‌توانێت به‌ ملکه‌چی و کڕنوشبردن بۆ که‌سانی تر ناچاریان بکات.

 

درێژه‌ی بابه‌ت...
2009/7/26 01:56, نووسینی: ‌ KAF چینی: وه‌رگێڕان

نووسینی ڕۆدۆلف ڕۆکه‌ر

و. له‌ فارسییه‌وه‌: هه‌ژێن

 

یه‌که‌مین سۆشیالیسته‌کانی فه‌ره‌نسه‌ له‌وه‌ێوه‌ که‌ له‌ بزاڤی ژاکۆبینییه‌وه‌ «ژاکوبین» هاتبوونه‌ده‌ر، خۆبه‌خۆ له‌و ئاراسته‌ هزرییه‌دا ده‌گیرسانه‌وه‌. بابۆف و بزاڤه‌ شۆڕسگێڕانه‌که‌ی له‌ ڕاستیدا خوازیاری دیکتاتۆری شۆڕشگێڕانه‌ له‌ فه‌ره‌نسه‌ بوون و ئاراسته‌ی کۆمونیزمێکی کشتوکاڵیان هه‌بوو. بزاڤه‌کانی دواتریش -له‌ته‌ك بوونی که‌سانی وه‌ك باریس و بلانکی «Louis Blanc» له‌ ڕابه‌رایه‌تییه‌که‌یدا- درێژه‌یان به‌م سوونه‌یه‌ دا و مارکس و ئه‌نگلس تێڕوانینه‌کانی خۆیان له‌م باره‌وه‌، وه‌رگرت. به‌م جۆره‌ بیرۆکه‌ی«دیکتاتۆری پڕۆلیتاریا» گه‌شه‌ی کرد و له‌ مانیفێستی کۆمونیستدا خرایه‌ ڕوو. به‌ڵام پاش راپه‌ڕینی «کۆمون ی پاریس» له‌ ساڵی 1971دا مارکس به‌ تێڕوانینی تر گه‌یشت. وی ناچار به‌ گرنگی دان به‌ ده‌ستکه‌وته‌کانی کۆمونی پاریس بوو، چونکه‌ "لایه‌نه‌ میرایه‌تییه‌کانیانی له‌نێو برد" به‌ڵام ئه‌م گۆڕانه‌ له‌ ڕوانگه‌دا، ته‌واو ئازادانه‌ و دڵخوازانه‌ ئه‌نجام نه‌دا. باکونین ده‌نووسێت: "ده‌سته‌کوته‌کانی کۆمون ی پاریس هێنده‌ لێده‌رانه‌ بوون، که‌ ته‌نانه‌ت مارکسیسته‌کانیش له‌ به‌رامبه‌ریدا سه‌ری ڕێزیان بۆ دانه‌واند؛ چونکه ته‌واوی تێڕوانینه‌کانی ئه‌وانی خستبووه‌ زبڵدانه‌وه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌ی لۆژیکی خۆیان ناچار بوون به‌وه‌ی به‌رنامه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی کۆمون بکه‌نه‌ ئامانجی خۆیان. کارایی شۆڕشگێڕانه‌ی ڕاپه‌ڕینی کۆمون، مارکسیسته‌کانی ناچار کرد به‌ پێچه‌وانه‌ی خواستی پێشوویی و هه‌ستی خۆیانه‌وه‌، پیشوازی لێ بکه‌ن، ئه‌گینا له‌ هه‌موو لایه‌که‌وه‌ تووشی سه‌رکۆنه‌ و توانج لێدان ده‌بوون“.

 

درێژه‌ی بابه‌ت...
Free counter and web stats خوێنه‌رانی هێژا، سوپاس بۆ سه‌ردانییه‌که‌تان، گه‌ر به‌ر له‌ ماڵئاوایی ڕه‌خنه‌ و سه‌نج و پێشنیاره‌کانتان بنووسن، ئه‌وا سوپاسگوزار ده‌بین