ببێنه‌ پێشچاو ***** که‌ هه‌موومان له‌ ئاشتیدا بژین ***** گشتی یه‌کسه‌ر ***** ڕه‌نگه‌ بڵێی خه‌یاڵات ده‌که‌م ***** به‌ڵام هه‌ر من نیم ، که‌ وا ده‌ڵێم ***** به‌هیوام تۆش ڕۆژانێ بێ ***** تۆش ڕۆژانێ بێیته‌ کۆڕمان ***** تۆش ڕۆژانێ بێیته‌ کۆڕمان ***** دونیاش گه‌ش ***** دونیاش یه‌کسان ***** ***** بێنه‌ پێشچاو موڵك نه‌بێ ***** سه‌د بریا تۆش ئه‌تسه‌لماند ***** پۆشته‌ و خاوێن، گشت بێینه‌ ده‌ر ***** به‌شه‌ر هه‌موو برا بووان ***** ڕه‌نگه‌ بڵێی خه‌یاڵات ده‌که‌م ***** به‌ڵام هه‌ر من نیم وا ده‌ڵێم ***** ڕه‌نگه‌ بڵێی خه‌یاڵات ده‌که‌م ***** به‌ڵام هه‌ر من نیم وا ده‌ڵێم ***** به‌هیوام تۆش ڕۆژانێ بێیته‌ کۆڕمان ***** به‌هیوام تۆش ڕۆژانێ بێیته‌ کۆڕمان ***** بێنه‌ پێشچاو ڕۆژانێ بێ ***** هه‌مووان هه‌موو شتیان ببێ ***** ئاسانه‌ ئه‌گه‌ر تێفكری ***** هیچی موڵكی هیچكه‌س نه‌بێ ***** ئاسانه‌ ئه‌گه‌ر تێفكری ***** هیچی موڵكی هیچكه‌س نه‌بێ ***** ***** بێنه‌ پێشچاو که‌ هه‌موومان ***** هه‌ر بۆ ئه‌مڕۆ بژین ***** گشتی یه‌کسه‌ر ***** سنووره‌کان هه‌ر نه‌مێنن ***** کوشتار نه‌بێ ***** بڕین نه‌بێ ***** بیر که‌ره‌وه‌ ئایین نه‌بێ ***** جه‌هه‌نه‌م و به‌هه‌شت نه‌بێ ***** بیر که‌ره‌وه‌ ئایین نه‌بێ ***** جه‌هه‌نه‌م و به‌هه‌شت نه‌بێ ***** بیر که‌ره‌وه‌ ئایین نه‌بێ ***** جه‌هه‌نه‌م و به‌هه‌شت نه‌بێ ***** بیر که‌ره‌وه‌ ئایین نه‌بێ ***** جه‌هه‌نه‌م و به‌هه‌شت نه‌بێ ***** سه‌رسه‌ریشمان هه‌تا بڕوێ ***** غه‌یری ئاسمان چیتر نه‌بێ ***** غه‌یری ئاسمان چیتر نه‌بێ ***** غه‌یری ئاسمان چیتر نه‌بێ ***** غه‌یری ئاسمان چیتر نه‌بێ
2009/9/23 23:02, نووسینی: ‌ KAF چینی: هه‌ڵوێست

ڕاگه‌یاندنی هاوپشتی له‌ زیندانیان له‌به‌رده‌م زیندانه‌کان له‌ شاری ئاخن (Aachen) و راینباخ (Rheinbach)، کۆبوونه‌وه‌ و لێدوان له‌ هه‌مان باره‌وه‌ له‌ شاری کۆڵن (Köln).

ڕۆژی 26ی سێپته‌مبه‌ری 2009 له‌به‌رده‌م زیندانه‌کانی شاری ئاخن و ڕاینباخ هاوپشتی ڕێك ده‌خرێت، هه‌روه‌ها ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ له‌ شاری کۆڵن له‌ کافێتێریای ئه‌نارکسیتی (LC36) لێدوان له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت ده‌رکرێت. هاتن بۆ هه‌مووانه‌ و هه‌وڵ بده‌ن هه‌واڵه‌که‌ به‌ دۆست و هاوه‌ڵانتان بگه‌یێنن.

درێژه‌ی بابه‌ت...
2009/7/13 14:16, نووسینی: ‌ KAF چینی: هه‌ڵوێست

شه‌وی 5/6ی جولای 2009، له‌ ئیتالیا 21 خوێنداکار له‌ چالاکییه‌کی سیخورانه‌ی پۆلیسدا ده‌ستگیرکراون. هاوڕێیانی ئازادیخواز بۆ هاوپشتی و واژۆکردنی لیستی پشتیوانی له‌ خوێندکارانی ده‌ستگیرکراو بانگه‌واز ده‌که‌ین..

 

بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی هه‌واڵ و بانگه‌وازی هاوپشتی و واژۆکردنی پشتیوانینامه‌که‌، کلیکی درێژه‌ی بابه‌ت بکه‌ن

 

The perfect Wave cannot be arrested!
Call in solidarity with the students arrested the 6th of July in Italy

 

درێژه‌ی بابه‌ت...
2009/2/17 19:23, نووسینی: ‌ KAF چینی: هه‌ڵوێست

16.02.2009

* ئه‌گه‌ر ده‌نگدان به‌ پاڵێوراوانی بۆرژوازی و نوێنه‌رایه‌تی پارله‌مانی شتێکی بگۆڕدایه‌، ئه‌وا ده‌مێك بوو قه‌ده‌خه‌ کرابوو!   ئه‌مه‌ تێڕوانینی یه‌کێك له‌ سۆشیالیسته‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌. ئایا دوو سه‌ده‌ له‌ بێهووده‌یی چوونه‌پای ده‌نگدان به‌ دوژمنه‌ چینایه‌تییه‌کانمان و کردنیان به‌ نوێنه‌ر تا بڕیاری شه‌ڕه‌کان و زیادکردنی هه‌ژماره‌ی زیندانه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی کرێیکار و زیادکردنی کۆتوبه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵات و قه‌ده‌خه‌کردنی ڕێکخراوه چینایه‌تییه‌ سه‌ربه‌خۆکانمان بده‌ن، تاوه‌کو هه‌رچی زیاتر کۆتوبه‌نده‌کانی کۆیله‌تی له‌ گه‌ردن و ده‌ست و پێمان توند بکه‌ن، به‌س نییه‌ بۆ بیرکردنه‌وه‌ و تێڕامان؟

ئایا ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌دا پاش به‌ده‌ستهێنانی مافی ده‌نگدانی گشتی، به‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م و ئه‌و نه‌مان توانیوه‌ هیچ بگۆڕین، به‌س نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا جارێکیش بیر له‌ خۆبیرکردنه‌وه‌ و خۆڕێکخستن و خۆبڕیاردان و خۆجێبه‌جیکردن بکه‌ینه‌وه‌؟ ئایا زیانی ئه‌وه‌ی که‌ خۆمان نوێنه‌ری خۆمان بین و خۆمان داهاتووی خۆمان دیاری بکه‌ین، له‌وه‌ زیاتره‌ که‌ ئه‌و کاره‌ به‌ دوژمنه‌ چینایه‌تییه‌کانمان بسپێرین؟

له‌وانه‌یه‌ کارگه‌ر و زه‌حمه‌تکێشانێك که‌ هێشتاکه‌ خۆیان به‌ برای نه‌ته‌وه‌یی ده‌وڵه‌تمه‌ندان ده‌زانن، بڵێن کامه‌ دوژمن؟ زۆر باشه‌ با وای دابنێین که‌ هه‌مووان بۆ ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی دژی داگیرکه‌ران هاوئامانج بووین! ئایا ده‌کرێت له‌ خۆمان بپرسین: بۆچ له‌و ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆبوونه‌دا هاوده‌ستکه‌وت نه‌بووین؟ ده‌کرێت له‌ خۆمان بپرسین: بۆچ پاش ئه‌و ڕزگارییه‌ (وه‌همییه‌) ده‌وڵه‌تمه‌ندان ده‌وڵه‌مه‌ندتر و ئێمه‌ی هه‌ژاریش هه‌ژارتر؟ ئایا ده‌کرێت سه‌ره‌نجامی ڕزگاربوون و سه‌ربه‌خۆبوون نیگه‌تیڤ بێت؟ یا ئه‌وه‌تا گرێکوێره‌یه‌ك له‌ پرسه‌که‌دا هه‌یه‌، که‌ سپاردنی ژیان و چاره‌نووسمانه‌ به‌ که‌سانیك که‌ خه‌ون و ئاره‌زوویه‌کی جیاواز له‌وه‌ی ئێمه‌یان هه‌یه؟‌!

ئێمه‌ که‌ سه‌راپای ته‌مه‌نمان له‌ شه‌رگه‌کاندا به‌سه‌ر بردووه‌، ئێمه‌ که‌ سه‌راپای ته‌مه‌نمان ژه‌مێك تێر نانمان نه‌خواردووه‌، ئێمه‌ که‌ ڕۆژیك به‌ ئاره‌زووی خۆمان ئازادانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووری نرخ و موچه‌ و مۆڵه‌ت و یاسای ده‌وڵه‌تمه‌نداندا نه‌مان توانیوه‌ بڕیاری گه‌شتێك، میواندارییه‌ك، پۆشاك کڕینێك، خانوو گۆڕین و ته‌نانه‌ت ماچکردنێك بکه‌ینه‌وه‌، بێجگه‌ له‌ ئازادی و تێری و ئاشتی و ته‌بایی و ئه‌وینداری چ خه‌ونێکی ترمان بوو؟ ئایا بۆ شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و دابه‌شکردن و دزینی داهاتی کۆمه‌ڵگه‌ تێکۆشاین و گیانمان به‌خشی؟ ئایا بۆ گه‌یاندنی کۆمه‌ڵه‌ چه‌ته‌یه‌ك به‌ پارله‌مان و خاڵیکردنی سفره‌ و داگیرکردنی ده‌شت و گرد و کێوه‌کان ده‌نگمان دا؟ ئایا ئه‌مه‌ ئه‌و ڕزگاری و کوردستانه‌ بوو که‌ خه‌ونمان پێوه‌ بینی و له‌ پێناویدا ئه‌نفال و کیمیاباران کراین؟

چه‌ند سه‌ده‌یه‌ هاوچینه‌کانمان ئه‌م پارت و ئه‌و ده‌ستوور، ئه‌م میری و ئه‌و پارله‌مان تاقی ده‌که‌نه‌وه‌، 17 ساڵیشه‌ به‌خۆمان ده‌نگ به‌ هه‌رچی چه‌ته‌ و مشه‌خۆر و دز و پاوانخواز ده‌ده‌ین و به‌رهه‌می کارمان؛ هه‌رچی زیاتر هه‌ژاری، سه‌رکوت، نه‌خۆشی، نائومێدی، توندبوونه‌وه‌ی زیاتری زنجیره‌کانی ده‌ست و گه‌ردنمانه‌ و له ‌به‌رامبه‌ریدا زالووه‌ خوێنمژه‌کانمان ته‌نگه‌ ئه‌ستووتر و کۆشکی شاهانه‌یان به‌رزتر و به‌رزتر!

ئایا کاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ به‌ هاوده‌نگییه‌کی چینایه‌تییه‌وه‌ بڵێین: "نا بۆ ده‌نگدان به‌ مشه‌خۆران و گه‌نده‌ڵکاران"، "به‌ڵێ بۆ خۆڕێکخستن، بۆ بڕیاردان و بۆ خۆجێبه‌جێکردن له‌ خواره‌وه‌ڕا (له‌ ناوه‌ندی گه‌ڕه‌ك و کارگه‌ و فێرگه‌ و فه‌رمانگه‌ و کێڵگه‌کانه‌وه‌) بۆ سه‌ره‌وه‌ و بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مرۆیی دوور له‌ چین و چه‌وسانه‌وه"‌؟

 

2009/1/18 14:37, نووسینی: ‌ KAF چینی: هه‌ڵوێست

یه‌کێك له‌ ئه‌رکه‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌کییه‌کانی ژورنالیزمی سه‌ربه‌ ده‌سه‌ڵات، شێواندنی راستییه‌کانه‌ و هه‌میشه‌ تۆمار و نیشاندان له‌و خاڵه‌وه‌ ده‌ست پێده‌که‌ن، که‌ جه‌ماوه‌ری توڕه‌ و ناڕازی په‌لاماری پۆلیسه‌ ئاشتیخوازه‌کانی به‌رده‌م  کامێرا نیشان ده‌ده‌ن.

 

خۆپیشاندانی په‌نابه‌ران له‌ ئه‌سینای یۆنان 27.10.2008

 

درێژه‌ی بابه‌ت...
2008/11/4 16:41, نووسینی: ‌ KAF چینی: هه‌ڵوێست
بۆ وه‌لامدانه‌وه‌ به‌و پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه‌، که‌ ئه‌م ڕۆژانه‌ زۆر خۆی ده‌خاته‌ڕوو، پێویسته‌ وه‌ك تاك و چین و توێژی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆمان بناسین و خۆمان پێناسه‌ بکه‌ینه‌وه‌، بزانین که‌ له‌ کوێی کۆمه‌ڵگه‌ و په‌یوه‌ندییه‌ ئابوری و ڕامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا وه‌ستاوین و ده‌توانین چ کاریگه‌رییه‌کمان له‌سه‌ر وه‌رگرتن و ڕه‌تکردنه‌وه‌ و گۆڕینی بڕیار و دیارده‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان هه‌‌بێت، چۆن ده‌توانین شتێك بگۆڕین، چ ئامرازێك بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کانمان گونجاوه‌ و چۆن ده‌توانێت به‌ پێداویستییه‌کانی خه‌باتمان وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ بێت.
درێژه‌ی بابه‌ت...
Free counter and web stats خوێنه‌رانی هێژا، سوپاس بۆ سه‌ردانییه‌که‌تان، گه‌ر به‌ر له‌ ماڵئاوایی ڕه‌خنه‌ و سه‌نج و پێشنیاره‌کانتان بنووسن، ئه‌وا سوپاسگوزار ده‌بین